$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- یەکەمین پەرتووکی فێرکاری زمان و وێژەی کوردیی لە زانکۆی کوردستان بۆ وانەی وشە ناسی لەلایەن نووسەرێکی کوردە بە ناوی سەعید کەرەمی لە شاری #سنە# چاپ و بڵاوکرایەوە.[5]
$باشووری کوردستان$
- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان #مەسعود بارزانی# ڕایدەگەیەنێت، هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی باشە بەره و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، بەڵام کێشەکان لەوە زیاترن کە تەنها لە فڕۆکەخانە و بودجەدا کورتبکرێتەوە.[1]
- ڕۆژنامەی (عەرەبی ئەلجەدید) ئاشکرایکردووە کە بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا نیشتنەوەی یەکەم فڕۆکەی نێودەوڵەتی لە فڕۆکەخانەکانی کوردستان دەستپێبکات. ڕۆژنامەکە ئەوەشیخستووەتەڕوو کە یەکەم فڕۆکەش لە ئێرانەوە دەبێت.[1]=KTML_Shape_Begin=shape_2018214222451666=KTML_Shape_Style=color:@@000000;background-color:@@9dceff;font-size:14px;font-weight:bold;text-align:auto;box-shadow:6px 0px @@0080ff;float:left;width:30%;height:15%;transform: skew(-20deg);=KTML_Shape_Text=❞فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بەفەڕمی کرانەوە!❝=KTML_Shape_End=
- هێزێکی نەناسراو کە ژمارەیان زیاتر لە 50 چەکدار بووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە چیایەکی نزیک #بیارە# سێ تەقینەوەیان ئەنجامداوە، دواتر دەرکەوتووە بەدوای شوێنەواردا گەڕاون.[1]
- لە شارۆچکەی #ئاکرێ#ی سەر بە پارێزگای دهۆک پیاوێکی تەمەن 40 ساڵ ئاگری لە ماڵەکەی بەردا، بەهۆیەوە چوار منداڵی سووتان، پیاوەکەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.[3]
- پەیکەرێک بۆ #مام جەلال# سکرتێری کۆچکردووی #یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان# و سەرکۆماری پێشوی عێراق لەسەر #قەڵای کەرکووک# داندرا.[1] پاشان پەیکەرەکە گوازرایەوە بۆ بارەگای مەڵبەندی یەکێتی بەهۆی ئەوەی ڕەزامەندیی بۆ وەرنەگیرابوو.
- بە دەستپێشخەریی #گەنجانی وڵاتپارێز# و #ژنانی گەنجی تێکۆشەر#، لە شاری سلێمانی ڕپێوانێک بۆ پشتیوانیی بەرخۆدانی عەفرین ئەنجامدرا.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە 54-ەمین ڕۆژی بەرخۆدانی سەردەم دا، لە گوندی باسلی سەربە شێڕاوا لە ئەنجامی شەڕێکدا، شەڕڤانان گورزی کەمەرشکێنیان لە سوپای تورکدا.[2]=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:40%;float:right;=KTML_Quote_Icon=❞=KTML_Quote_Content==KTML_Red=لە عەفرین 4 هاوڵاتیی سیڤیل شەهید بوون و 12ی دیکەش بریندار بوون!=KTML_End==KTML_Quote_End=
- #شاهۆز حەسەن#، هاوسەرۆکی پەیەدە ڕایدەگەیێنێ: تورکیا بەنیازی داگیرکردنی دوو پارچەی دیکەی کوردستانە و دەیەوێت لە #عەفرین#ەوە تاوەکو #کەرکووک# هەمووی داگیربکات.[3] ڕەخنەش لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێت، کە بێدەنگن و هەڵوێستی ڕونیان نییە.[2]
- لە گوندی بادینی سەربە ماباتا شەڕی سەخت لە نێوان شەڕڤانان و هێزە داگیرکەراندا ڕوویدا، لە ئەنجامدا 10 سەرباز و چەتە کوژران.[2]
- بەهۆی هێرشەکانی ئێوارەی ئەمڕۆی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر ناوەندی شاری عەفرین، چەندین هاوڵاتیی سیڤیل شەهید و بریندار بوون کە لەنێویاندا منداڵ هەیە. ژمارەیەک لە شەهید و بریندارەکان کەمێک پێش ئێستا گەیەندرانە نەخۆشخانەی عەفرین. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 4 هاوڵاتیی سیڤیل شەهید بوون و 12ی دیکەش بریندار بوون. 2 لە شەهیدەکان منداڵن.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- گروپێکی ئیتالیی لە شاری ڤەنەدیکی ئەو وڵاتەدا، بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین دەستیان بە سەر کۆنسولخانەی تورکیا دا گرت و ئالای #پەکەکە#یان تێدا هەڵواسی.[2]
- وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمیانی گوتارێکیدا لە مۆسکۆ ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا لە خاڵی پچڕاندایە. هەروەها گوتی، بۆ ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان پێویستە ئەمریکا چیدیکە چەک بۆ #یەپەگە# نەنێرێت.[3]
- ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و ڕەجەب تەیب #ئەردۆغان#، سەرۆککۆماری تورکیا پڕۆژەی یەکەم کێڵگەی ئەتۆمی لە تورکیا دەکەنەوە.[3]