=KTML_Bold=ڕاگەێندراوی ناوەندی ئاساییش و دژەتیرۆری سازمانی خەبات لە پەیوەند بە پیلانی نوێی ڕژیمی ئاخوندی=KTML_End=
هاونیشتمانیانی بەڕێز!
پێشمەرگە قارەمانەکان و تێکۆشەرانی ڕێگەی ئازادی!
ئاشکرایە ڕژێمی ئاخوندی و ناوەندە جاسوسی و ئەمنییەتیەکانی، لە هەوڵدان و لە هەر هۆیەک و لە هەر دەرفەتێک بۆ زەربەتدان لە شۆڕش و لە سازمانی خەبات کەڵک وەردەگرن، تا بە خەیاڵی خاویان ڕەوایی جووڵانەوەی مافخوازانەی کوردستان و شۆڕشی ئازادیخوازی و ڕوخانخوازی لە ئێران، کە بێ پسانەوە دژ بە دەسەڵاتەکەیان لە تێکۆشاندایە لاواز بکەن. هەر لەو چوارچێوەدا ماوەی چەند مانگە ناوەندە ئەمنییەتیەکانی ڕژیمی ئاخوندی هەوڵی زیاتریان خستۆتە گەر بۆ زەربەت وەشاندن لە سازمانی خەبات و ڕێبەڕایەتی و کادر و پێشمەرگەکانی، چونکە ترس و ڕقی زۆریان لە سازمانی خەبات هەیە، بەهۆی تێکۆشانی پاک و بێ پەڵە و بێ وچانی چەندین ساڵەی و ڕەوتی ستراتیژی ڕوخانخوازی و ڕەدکردنەوەی وتووێژ لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە نگریسە، بە مەترسی گەورە بۆ سەر دەسەڵاتەکەیان دەزانن. هەر بۆیە ناوەندە ئەمنییەتیەکانی لە سەخیفانەترین هەوڵ کەڵک وەردەگرن بۆ ناوزڕاندن وناشیرین کردنی سازمانی خەبات و ئاژاوەنانەوە لە ڕیزەکانیدا. لە ڕاگەێندراو و وتارەکانی ڕابردوودا بڵاومان کردەوە کە ڕژیم بە کەڵک وەرگرتن لە ئافرەتانی فریوخواردوو (پرستو) کە ژمارەیەکیان لەبەر هەلومەرجی سەختی ژیانیان کەوتونە داوی ناوەندە ئەمنییەتیەکانی ڕژیم، بە کار دەهێندرێن بۆ جاسوسی و کاری قێزەون و لە داوخستنی تێکۆشەران و ئازادیخوازان، کە هەر لەو چوارچێوەدا ماوەی چەند ڕۆژە هەوڵەکانی ڕژیم بۆ بەکارهێنانی ئەو ئافرەتانە و ناوزڕاندنی پێشمەرگە بە تایبەتی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات زیاتر پەرەی سەندوە و چەند کەس لە سازمانی خەبات کە پێشتر دەرکراون، کەوتونە داوی بەکرێگیراوانی ڕژیم و وێنەی نەشیاویان لێ بڵاوکراوەتەوە.
لەگەڵ مەحکوم کردنی ئەو کردەوە دزێوانەی ڕژیم و بێ ڕێزی کردنیان بە ناو و پێگەی ئافرەت، جارێکی دیکە ڕایدەگێنین کە هیچ کام لە کارە دزێوەکانی ڕژیمی ئاخوندی کار ناکاتە سەر بڕیاری شۆڕشگێڕانەی تێکۆشەرانی ڕیزەکانی سازمانی خەبات بۆ بەربەرەکانێی ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆر و مرۆڤکوژ و کورد کوژە. هەر بەم بۆنەوە داوا لە تێکۆشەرانی ڕێگەی ئازادی و تێکۆشەرانی ڕیزەکانی سازمانی خەبات دەکەین کە لە بەکارهێنانی پێگە کۆمەڵایەتیە ئینتێرنێتیەکان وەک فەیسبووک و ئینستاگرام و هتد.. وریا بن هەتا ناوەندە ئەمنییەتیەکانی ڕژێمی ئاخوندی ئامانجە گڵاوەکانیان نەێتەدیی و زیاتر داماو ڕەزیل بن. [1]
بڕوخێ ڕژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی، سەردەکەوێ خەباتی ڕەوای گەلی کورد و گەلانی ئێران
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
ناوەندی ئاسایش و دژەتیرۆر
21 ی خاکەلێوەی 1400 کۆچی خۆری
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 661 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!