بەڕێز/ سعود مەلا سکرتێری گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان-سوریا
بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان-سوریا
بەبۆنەى (65)مین ساڵیادى دامەزراندنی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان –سوریا جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەى ئێوەی بەڕێز و کادیر و ئەندامان و لایەنگرانى حزبە تێکۆشەر و دێرینەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین هەمیشە لە پێشکەوتن و سەرکەوتندا بن لەپێناو بەدیهێنانى گشت مافە نیشتیمانى و نەتەوەیی و دیموکراسییەکانی گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان.
پارتی دیموکراتی کوردستان–سوریا وەکوو یەکەم حزبی سیاسی کوردی لە کوردستانی سوریا ( 65) ساڵ پێش ئێستا دامەزرا، یەکێک بوو لە وێستگە گرنگەکانی خەباتی سیاسی رێکخراو لە سوریا بەمەبەستی کۆکردنەوە و رێکخستنی هەوڵ و تواناکان و ئاراستەکردنی جەماوەر لە پێناو بەدیهێنانی ماف و داخوازییەکانی گەلی کوردستان لە سوریا.
پارتی دیموکراتی کوردستان–سوریا وەکوو حزبێکی میانڕه و و بوێر و متمانەپێکراو لە لایەن گەلی کوردستانی رۆژئاوای کوردستان لە رابردوو و ئێستاشدا لە مەیدانی خەبات و قوربانیداندا هەمیشە لە رێزی پێشەوەی کاروانی تێکۆشان بووە، وێستگە جیاجیاکانی خەباتی گەلی کوردستان لە سوریا ئه و شایەدیە بۆ ئەم حزبە رەسەن و هەڵقوڵاوەی ناو جەرگەی کۆژان و ئازارەکانی جەماوەری گەلی کوردستان لە کوردستانی سوریا دەدەن، کە هەمیشە لە کاروانی خەبات و تێکۆشاندا پێشڕەوو بووە لە پێناو بەدیهێنانی ماف و ئازادیەکانی گەلی کورد لە سوریا.
به و بۆنەیەوە دوبارە جەخت دەکەینەوە لە سەر هاوپەیمانیی و دۆستایەتى بەهێزى نێوانمان و سوور بوون لە سەر پتەوکردنى بنەما راست و دروستەکانى خەبات و تێکۆشانى مەدەنیانە و دیموکراسیانە و بەدیهاتنى تەواوی ئامانجەکان لە ئاشتی و ئازادی و دیموکراسی.
دووبارە (65) ساڵەی دامەزراندنی (PDK-S) پیرۆز دەکەین و دڵنیاین کۆسپ و تەگەرە دروستکراوەکانی بەردەم خەباتی رەواتان کاتین و مەیدانی راستەقینەی تێکۆشان دواجار ھەر بۆ حزبە رەسەن و جەماوەرویستەکانە و، کاروانی خەباتی مەدەنیانە و دیموکراسیتان بەردەوام و بەرھەمدار دەبێ.
[1]
هەر سەرکەوتوو و سەرفراز بن...
مەکتەبی سیاسی
پارتى دیموکراتى کوردستان
14-06-202214-06-2022
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە! Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 554 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!