- لە گوندی بالیسان جەلال تاڵەبانی، نزیکەی 30 کادێری ڕامیاری و سەربازیی ینکی کۆکردەوە بۆ دوو مەسەلە:
یەکەمیان، هەڵسەنگاندنی شەڕی بێتواتە.
دووەمیان، مەسەلەی گفتوگۆ لەگەڵ ڕژێمدا، ئەمانە نێوی هەندێک لەو 30 کەسەیە کە لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبوون: کەمال خۆشناو، شەوکەت حاجی موشیر، فوئاد، حاکم پێشڕەو، عەلی نەبی، عەبدوڵڵا مام نەبی، مامۆستا سەیفەدین، ڕێکەوت، شەهید مەلا غەفور، شاخەوان، ڕێباز، تەحسین کاوانی، سەعدوڵڵا پەرۆش، جەوهەر کرمانج، مولازم سمکۆ، مامۆستا موحسین، پۆڵا موهەندیس، مامە ڕیشە، حەمە ڕەش، ...، هەموو ئەوانە لەگەڵ گفتوگۆکردن بوون لەگەڵ ڕژێم و ئیمزای کاغەزێکیان کرد، تەنیا مامۆستا سەیفەدین و پۆڵا موهەندیس نەبێت.
ڕاستکردنەوە: لەلایەن (پۆڵای موهەندیس)
1- ناوی دانا ئەحمەد مەجید و هەڵۆ چەمچاڵی و مەلا ئاراس ئەوانیش لەو کۆبوونەوەیەدا بوون.
2-پۆڵای موهەندیس و مامۆستا سەیفەدین و مامە ڕیشە و هەڵۆ چەمچەماڵی و مەلا ئاراس ئیمزایان نەکرد.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 20,124 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!