$باکووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، یەکێکی دیکە لە بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی #هەڵەبجە# بەناوی ئامینە عەبدوڵڵا کۆچی دوایی کرد، کە بە وتەی سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە، کۆچکردوو یەکێک بووە لەو شەش کەسەی لە پیکابەکە ڕزگاریان بووە.
$باشووری کوردستان$
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە باشووری #کەرکووک# هێرشی بۆ سەر گوندەکانی میحوەری داقووق دەستپێکرد و گوندەکانی وەحدە، سەعد، خالد، عەیالیە، جەدیدەی گەورە و جەدیدەی بچوکیان کۆنتڕۆڵکردەوە.
- خۆپیشاندان و نارەزایەکان دژ بە دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران دەست پێدەکاتەوە و سەرلەبەیانی ئەمرۆش کارمەندانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی #سلێمانی# دەستیان بەمانگرتن کردوە دژی دواکەوتنی موچەکانیان و دووپاتیان کردەوە تا مووچە وەرنەگرن لە مانگرتن بەردەوام دەبن.
- لە گوندی بەشیری شارۆچکەی #خورماتوو#، گۆڕێکی بەکۆمەڵ دەدۆزرێتەوە کە تەرمی 18 گەنجی تێدایە، قائیمقامی قەزای خورماتووش ڕایدەگەیەنێت: ئەوگەنجانە تورکمانن و 8 مانگ پێش ئێستا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی چەتەکانی #داعش# ڕوویان لە گوندەکانی سنوری بەشیرکردبوو.
- لە تۆڵەی ئاراستەکردنی چەند مووشەکێکی کاتیۆشا بۆ ڕۆژئاوای #هەولێر#ی پایتەخت، هێزی پشتیوانی و تۆپخانەی پێشمەرگە بە چڕی مۆڵگە و بارەگاکانی تیرۆریستانی داعشیان لەنێو شاری موسڵ بوردومان کرد و زیانێکی گەورەیان بە تیرۆریستان گەیاند.
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا نیگەرانی توندی لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی دژی هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە ڕاگەیاند و داوایکرد لێکۆڵینەوە لە بەڵگەکان بکرێت.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronologie der Ereignisse
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 12,708 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!