- بەڕێوبەری شارەدێی سیدەکان ڕایدەگەیەنێت بەهۆی تۆپبارانی ئێرانەوە نزیکەی 60 خێزان ئاوارە بوون و ژمارەیەکی زۆر پوش و درەختی ناوچەکەش سوتاون.
- لە ناوچە شاخەویەکانی گوندی ئاغاچدیبی سەر بە هەکاری ئەمڕۆ لە نێوان گەریلانی پەکەکە و هێزەکانی سوپای تورکیا شەڕ ڕویدا و لە ئەنجامدا دوو سەرباز کوژران و چواری دیکە بریندار بوون و ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەو ناوچەیە بەردەوامە.
- کۆچی دوایی شێخ ئەحمەدی سەرگەڵو لە ڤێننا، نێوبراو پێشمەرگەی دێرین و کەسێکی کۆمەڵایەتیی بەناوبانگ بوو.
- هەردوو فراکسیۆنی یەکێتی و گۆڕان لەپەرلەمانی عیراق "ژورێکی عەمەلیاتیان" دروستکرد، بۆ ئامادەکردنی نەخشە ڕێگایەک تا هەڵبژاردنی ناوخۆیی لەپارێزگای کەرکووک ئەنجام بدرێت.
- مامۆستایانی ناڕازیی و بەشێک لە فەرمانبەران ئەمڕۆ دەستەیەکیان پێکهێنا بۆ ڕێکخستنی ناڕەزایی سەرتاسەری بە ئامانجی دروستکردنی فشار لەسەر دەسەڵات بۆ جێبەجێکردنی داواکانیان.
- بۆمبێکی چێندراو لە نێو مزگەوتێکی شاری کەرکووکدا تەقییەوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و چواری تریش برینداربوون.
- ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لە چالاکییەکی دژی قەرەقۆلی تەپەرزێ لە 28 سەرباز و دژە گەریلا کوژران و 4 سەربازی تریش بریندار بوون.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronologie der Ereignisse
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 16,901 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!