- ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ دەستی پێ کرد، دەیان هەزار پێشمەرگە بەشداری دەکات.
- بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە مەخمور ڕایگەیاند، لە گوندی بەندەی گەورە و دەوروبەری شەش ئۆتۆمبێلی داعش تەقێندراوەتەوە و دوو پێشمەرگەش شەهیدبوون.
- بەهۆی مینەکانی داعشەوە ژمارەیەکی زۆر پێشمەرگە برینداربوون، یەک لە بریندارەکان شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵە.
- سوپای تورکیا هێزی سەربازیی زیاتری ڕەوانەی سەر سنووری هەرێمی کوردستان کرد.
- وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند کە هێزی پێشمەرگە 7 گوندی کۆنتڕۆڵکردووە و چەند گوندێکی تریش گەمارۆدراون.
- ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا جەختیکردەوە لەوەی هێزەکانیان لەباشیک ناکشێننەوە و پلانیان هەیە بچنە ناو شاری موسڵەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە ئۆپەراسیۆنەکە بەبێ بەشداری ئەوان دەستی پێ کردووە.
- ئەمڕۆ لە 14 گوندی سەر بە سێ شارۆچکەی لجێ، هەزرۆ و کارازی سەربە شاری ئامەدی باکووری کوردستان، قەدەغەکردنی هاتوچۆ ڕاگەیەنرا.
- لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا دژی پەکەکە هاوسەرۆکەکانی هەدەپە و دەبەپەی شاری موش لە باکووری کوردستان دەستبەسەرکران.
- مەسعود بارزانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەمیحوەری خازر ڕایگەیاند: تا ئێستا زیاتر لە 200 کیلۆمەتر چوارگۆشە ڕزگارکراوە و ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمڕۆ قۆناغی یەکەمە لە شەڕی ڕزگارکردنی موسڵ.
- تورکیا بۆماوەیەکی کاتیی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەولێر و بەغدا ڕاگرت، ئەوەش بەهۆی دەستپێکردنی ڕزگارکردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ لە چەکدارانی داعش.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 24,118 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!