گەریلاکانی #هەپەگە# لە ناوچەکانی دەوروبەری سێرت، #جولەمێرگ# و #شرناخ# لەدژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا و گورزیان لە سوپای تورک دا.
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، بەبڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئەنجامەکانی چەند چالاکیی گەریلاکانی ئاشکراکرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: گەریلاکانمان لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگریدا چەند چالاکییەکیان ئەنجامدا، ڕۆژی 16ی ئایار کاتژمێر 09:30 خولەک گەریلاکانی یەژاستار لە دەوروبەری چەلێی جولەمێرگ چەند چالاکییەکی هاوکاتیان ئەنجامدا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن لەو چالاکییەکەدا نەزانرا، هەر هەمان ڕۆژە کاتژمێڕ 12:00ی نیوەڕۆ گەریلاکان لە گردی کورۆشینی سەر بە چەلێ چالاکییەکی دیکە ئەنجامدا، ژمارەی کوژراو بریندارەکانی ئەو چالاکییەش نەزانرا.
هەپەگە ڕاشیگەیاند: هەمان ڕۆژ کاتژمێر 10:00ی شەو گەریلاکانمان لە نزیک بارەگای سەربازیی هەلانکێی سەر بە شەمزینانی جولەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا و کەرەستەیەکی بیناسازیی سوپای تورکیان کردە ئامانج، پاش ئەو چالاکییە تیمە تایبەتەکانی سوپای تورک هێرشیان کردە هێزەکانمان، گەریلاکانمان بەپەرچی ئەو هێرشەیاندایەوە، لە ئەنجامدا سێ ئەندامی هێزە تایبەتەکانی سوپای تورک برینداربوون.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: دوێنێ کاتژمێر 10:45 خولەکی بەیانی لە گەلیی عەلیدرێژی دەڤەری لێلکان چالاکییەک ئەنجامدرا، ژمارەی کوژراوان و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا، هەر دوێنێ کاتژمێر 10:45 خولەک گەریلاکانی یەژاستار چالاکییەکی دیکەیان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا دوو پێگەی سوپای تورک تێکشکێندرا و سێ سەربازی سوپای تورک کوژران، کاتژمێر 01:10 خولەکی نیوەڕۆش لە گردی خوەدێی دەڤەری بارزان چالاکییەک لەلایەن گەریلاکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا، ژمارەیەک سەربازی سوپای تورک لەو چالاکییەشدا کوژران و برینداربوون، کە ژمارەی بەتەواویی نەزانرا.
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوێنێ کاتژمێر 09:30 خولەکی سەرلەبەیانیی دوو کۆنتراگەریلا لە ڕێگای نێوان جزیر و شرناخ دا کرانە ئامانجی چالاکیی گەریلاکانمان و هەردوکیان کوژران، دوێنێ لە دەوروەبری شارۆچکەی شێروانی سەربە سێرتیش چالاکییەک لەدژی گروپێکی کۆنتراگەریلا ئەنجامدرا، کە لە ئەنجامیدا کۆنترایەک کوژرا و یەکی دیکە برینداربوو.
لەکۆتاییدا هەپەگە ڕایگەیاند: دوێنێ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردوومان کرد، هەروەها نیوەڕۆی دوێنێ چەند گوندێکی ناوچەی ئاڤاشین بۆردوومان کران.[1]
#18-05-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,289 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!