-لە ساڵی 1934 لە شاری #مەهاباد# لەدایکبووە.
-خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە مەهاباد تەواوکردووە.
-یەکەمین قوتابخانەی کوردی شەوانەی نهێنی لە ماڵی ئەوان لە ساڵی 1944 درووستبووە.
-لە ساڵی 1972 لیسانسی لە زمانی فەرەنسی لە زانکۆی تاران وەرگرتووە.
-ساڵی 1948بووەتە ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستان.
-لە سەردەمی دەسەڵاتی محەمەد ڕەزا شادا ماوەی 13ساڵ زیندانی بووە و لە زیندان سێ زمان فێربووە و چەند پەرتووکێکی وەرگێڕاوە.
چاندین ساڵە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی جێهێشتووە.
-دوای جیابوونەوە لە حیزبی دیموکرات بووە سکرتێری حدکا-ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ.
-لە لێکترازانی ئەمجارەدا لەگەڵ باڵی عەبدوڵڵا حەسەن زادەدا، لەگەڵ زۆربەی ئەندامانی سەرکردایەتی ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕدا جیابووەوە.
-بەرپرسی کۆمیسیۆنی چاودێری حیزبی دیموکراتی کوردستانە.
ماوەی هەفتەیەک بوو بۆ چارەسەری نەخۆشیی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بوو، ڕۆژی پێنجشەممە #06-08-2020# بەهۆی تێکچوونی باری تەندرووستی، گیانی لەدەست دا. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 227,324 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!