لە گوندی #تورجان#ی شاری #سەقز#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدای بووە، لەتەمەنی منداڵیەوە تێکەڵی کاری سیاسی بوو لە 14ساڵیدا بووە بە پێشەمەرگەی #کۆمەڵە#، لە ساڵی 1992 وە لەسوێد دەژی، ماجستێری هەیە لە توێژینەوەی کۆمەڵایەتیدا، 17ساڵە کاردەکات لەناو پارتی چەپی سوێدی دوو ساڵە ئەندامی پەڕڵەمانی سوێدە لەسەر کانیدی ئەو حزبە.
ساڵی 2008، ئامینە کاکە باوە لەلایەن پارتی چەپی سویدەوە کاندید دەکرێت و وەک یەکێک لە نوێنەرانی شاری ستۆکھۆڵم دەبێتە پەرلەمانتاری ئەو وڵاتەو لەو کاتەوە تا ئێستا توانیویەتی وەک پەرلەمانتار بمێنێتەوە.
ئامینە خۆی بە پەرلەمانتارێکی چەپ و سۆسیالیست دەزانێ.
ئامینە لە گوندی «تورجان»ی سەربە شاری سەقزی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. ئەو کاتێک دەبێتە 13 ساڵان پەیوەندی دەکات بە کۆمەڵەوەو دەبێتە پێشمەرگە. ئامینە دەڵێت، فەرماندەی بنکەی سوپای پاسداران لە گوندەکەیان گوشاری بۆ باوکی ھێنابو کە لەگەڵ ئامینەی گەنجدا ھاوسەرگیری بکات. بەڵام ئامینە ھەڵات و بوە پێشمەرگەی حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران. ئامینە لە شاخ فێری خوێندنەوەو نووسین بوە. ساڵی 1992، ئامینە لە تەمەنی 19 ساڵاندا، کۆمەڵە بەجێدەھێڵێت و لە سوید دەبێتە پەنابەر، لەوێ وەک کچێکی کە خوێنەواری کەمەو نەچووەتە قوتابخانە، ئەژماردەکرێت.
ئامینە، شەوانە دەخوێنێت و ڕۆژانە کاردەکات و ھاوکارییش بۆ خێزانە ھەشت کەسییەکەیان لە ئێران، دەنێرێتەوە. ئامینە کاکەباوە لە بەدەستھێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بواری ڕاوێژیی کۆمەڵایەتی و بڕوانامەی ماستەر لە فەلسەفە لە زانکۆی ستۆکھۆڵم سەرکەوتو بوو. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 17,619 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!