خەندان-سۆران کەریم
دوای کەمتر لە دوو مانگ لە کردنەوەی، سەنتەری ڕاهێنان و چارەسەری دەروونی لە #گەرمیان#، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، 260 نەخۆش لەو سەنتەر بینراوە و چارەسەریان بۆ کراوە، ئەمە جگە لە ئەنجامدانی چالاکیی هۆشیاری و ڕۆشنبیریی.
محەمەد ئیسماعیل، بەڕێوەبەری سەنتەرەکە بە خەندانی ڕاگەیاند، لە 18ی کانوونی یەکەمی 2013 سەنتەرەکە کرایەوە و ڕاستەوخۆ دەستی بەکاری پراکتیکی کرد بۆ خزمەتی هاووڵاتییان و چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی کێشە و گرفتی دەروونیان هەیە، ڕوونیشیکردەوە تەنیا لە مانگی ڕابردوودا، کانونی دووەمی 2014، سەنتەرەکە 260 نەخۆشی بینیوە.
محەمەد ئیسماعیل ئاماژەی بەوەشکرد کە، ئەو نەخۆشانە پاش پێدانی ڕێنمای دەروونی، ئەگەر پێویست بوبێت لەلایەن پزیشکی پسپۆری دەروونییەوە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە، وتیشی: چارەسەرەکان بە ڕاهێنان یان پێدانی دەرمانی پزیشکیی بووە، ئەمە سەرباری ئەوەی هەندێک لە نەخۆشەکان پێویستیان بەوەهەیە دانیشتن لەگەڵیان ئەنجام بدرێت.
محەمەد ئیسماعیل، وتیشی: لەو مانگەدا، پێنج سیمیناری زانستی بۆ پەیمانگای تەکنیکی #کەلار# ئەنجام دراوە، ئەمە سەرباری ڕاهێنانی توێژەرانی دەروونی کە یەکێکە لە چالاکیە بەردەوامەکانی سەنتەرەکە.
05-02-2014
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 13,216 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!