هەستیار
لە ماوەی ڕۆژانی عارفه و یەکەم و دووەم ڕۆژی جەژنی قوربانەوە، نزیکەی 10 هەزار هاوڵاتی وەک گەشتیارو ئاوارە سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانیان کردوە، ئەمەش بەراورد بە چاو ساڵانی پێشوو ڕێژەکە بۆ نیوەی دابەزیوە.
ئارام شوانی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گەشتوگوزاری سلێمانی بە خەندانی ڕاگەیاند: لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردودا هاتنی گەشتیارو ئاوارە، بۆ ناوچە گەشتیارییەکان نزیکەی 10 هەزار کەس بووە، چونکە هێشتا بۆیان جیاناکرێتەوە کێ گەشتیاربووه و کێش ئاوارە.
ئارام شوانی وتی: ڕۆژی هەینی (عارفە) لە بازگەی کەڵەوانانەوە 100 کەس، لە تاسڵوجە 890 کەس، عەربەت 613 کەس، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی 622 کەس، مەرزی باشماخ هەزارو 275 کەس هاتوون.
ئاماژەی بەوەشدا، کە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان لە تاسڵوجە 863 کەس، عەربەت 783 کەس، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی 799 کەس، مەرزی باشماخ 730 کەس هاتوون
راشیگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان، لە بازگەی کەڵەوانانەوە 42 کەس، لە تاسڵوجە 627کەس، عەربەت 642 کەس، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی 629 کەس، مەرزی باشماخ 930کەس هاتوون.
05-10-2014
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 8,163 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!