کات مانگی ئابی ساڵی 1957 بوو، شوێن مۆسکۆی پایتەختی یەکێتی سۆڤیەت بوو، موناسەبەتەکەش فیستیفاڵی لاوان وخوێندکارانی جیهان بوو لەوێ، منیش(مام جەلال) ئەوسا
سکرتیرَی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی خوێندکارانی کوردستان بووم.بۆ بەشدایکردن لەو فیستیفاڵە، لەگەڵ چەندین لاوی تری کورد چووم بۆ مۆسکۆ، هەرچەندە ئامانجێکی سەرەکی ترم چاوپێکەوتنی خوالێخۆشبوو، مستەفا بارزانی بوو.
ئێمەی لاوانی کوردی سەربە(ی.ل.د.ک) بریتی بووین لە (مام جەلال، د.نەجیب خەفاف، شەهید جەبار پیرۆزخان، هۆمەریی دزەیی،" کەلەڤییەناوە بەکۆمەڵێ ئاڵای بەرۆکەوە هاتبوو، شێخ عەلی بامەڕنی،،لاویکی قەرەچەتانی)کوردە شیوعیەکانیش(شەهید دارا تۆفیق، د ئەحمەد عوسمان، حەمە حوسێن مەلای دزەیی، و هەندێکی تربوون) کەخوا هەقە شەهید دارا تۆفیق و،د ئەحمەد کوردایەتیان لەگەڵ دەکردین.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 6,087 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!