رێکخراوی
یونسێفیونسێف ڕایدەگەیەنێت، لە
عێراقعێراقدا زیاتر لە پێنج ملیۆن منداڵ پێویستییان بە هاوکاری بەپەلە هەیە، ئەمەش بەهۆی شەڕی ئەو وڵاتە لەگەڵ چەکدارانی ڕێکخراوی
داعشداعش.
لە بەیاننامەیەکی ڕێکخراوەکەدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی حوزەیرانی
2017 بڵاوکراوەتەوە هاتووە، منداڵان لە عێراقدا بەدەست ترس و توندوتیژییەوە دەناڵێنن و تائێستاش ڕووبەڕووی کوشتن و برینداربوون و ڕفاندن دەبنەوە، هۆکارەکەشی شەڕی ئەو وڵاتەیە لەگەڵ چەکدارانی داعشدا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە موسڵدا منداڵان ڕووبەڕووی کوشتن بووەنەتەوە بە بیانووی هەڵاتنیان لە ژێر حوکمی داعشدا.
بەپێی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان زیاتر لە ملیۆنێک خەڵکی مەدەنی عێراق لە موسڵی کۆن لە ژێردەستی داعش گیرییان خواردووە و لەو ڕێژەیەش نیوەیان منداڵن.
بەپێی خەمڵاندنی ئەو ڕاپۆرتانە، یەک هەزار منداڵ کوژراون و هەزار و 100 مناڵیش بریندارکراون و
4650 منداڵیش لە خێزانەکانیان دابڕێنراون، ئەمە لەوکاتەوەی لە ساڵی
2014 چەکدارانی داعش چەند شوێنێکی عێراقییان کۆنتڕۆڵکرد.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی منداڵان (UNICEF) لە ساڵی
1946 دامەزراوە، کاری سەرەکییان کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکارییە بۆ منداڵان لە سەرانسەری جیهاندا.
دوارۆژ
22-06-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,584 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!