لە سنووری
دەرەی مەڕدەرەی مەڕ لە
هەورامانهەورامان کە دەکەوێتە نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان نزیکەی 100 مێردمناڵ ئیشی کۆڵبەری دەکەن.
مناڵەکان لە ناچاری و بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیان کارێک دەکەن زۆر قورسترە لە توانای خۆیان.
ئومێد محەممەد تەمەنی 15 ساڵە، خەڵکی شارۆچکەی
خورماڵخورماڵە و قوتابییە، ئێستا لە پشووی هاویندایە، ڕۆژانە لە 6ی بەيانییەوە دەچێتە سەر کاری کۆڵبەری تاوەکو 4 و 5ی ئێوارە بار دادەگرێ، لە بەرامبەردا شەش بۆ 10 هەزار دینار پەيدا دەکات.
ئومێد دەڵی پارەکە ئەوەندە نییە بەشی دایک و باوکمی لێبدەم، گەرچی ئیشەکەیان گرانە، بەڵام مێردمناڵە کۆڵبەرەکان کەیفی خۆشیان هەر دەکەن.
منداڵەکان لە بارێکی قورسدا کاردەکەن، وەرگرتنی پارەی ماندووبوونەکەشيان هێندە ئاسان نيیە، بەڵام کەسانێک هەن دڵخۆشيان دەکەن، کە سەربەرزبن کاردەکەن و ڕەنجی ماندووبوونی خۆيان دەخۆن.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,289 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!