وەک لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت لە ژووری نوستنەکەیدا، #نەوشیروان مستەفا# جگە لە جێگەیەکی نووستن، دوو کورسی و تەلەفزیۆنێکی داناوە.
هەروەها نەوشیروان مستەفا، لە ماڵەکەیدا کتێبخانەیەکی هەبووە و جێگەی تایبەت بە کتێب خوێندنەوە و دانیشتنی تێدابووە، هەندێک لە میوانەکانیشی لە کتێبخانەکەیدا لەگەڵیدا دانیشتوون.
هەر لەناو کتێبخانەکەیدا، نەوشیروان مستەفا تەلەفزیۆنێک و شوێنێکی نوستنی داناوە و هەندێجار دوای خوێندنەوەی کتێب لە ناو کتێبخانەکەیدا خەوتووە.
ڕۆژی 19ی ئایاری 2017، شۆڕش حاجی وتەبێژی گۆڕان ڕایگەیاند، نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی #بزووتنەوەی گۆڕان# کۆچی دوایی کردووە، ڕۆژی دواتریش لە گردی زەرگەتە لە شاری #سلێمانی# بەخاک سپێردرا.
نەوشیروان مستەفا لە ساڵی 1944 لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لەدایکبووە و لە ساڵی 1967 کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی بەغدای تەواو کردووە.
لە ساڵی 1967 دا نەوشیروان مستەفا بووە بە ئەندامی لقی سلێمانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی #یەکێتی نیشتیمانی کوردستان# لە ساڵی 1975 دا و تا ساڵی 2006 لە ناو یەکێتیدا کاری کردووە و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی بووە.
لە 25 تەمووزی 2009 دا بزووتنەوەی گۆڕانی دامەزراند و لیستەکەی 25 کورسی خولی سێیەمی پەرلەمانی بەدەستهێنا و لە خولی چوارەمیشدا گۆڕان 24 کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا.
نەوشیروان مستەفا لە ساڵی 1981 هاوسەرگیری کردووە و دوو کوڕ و کچێکی هەیە بە ناوەکانی نما و چیا و چرا و چەندین کتێبی لە بواری مێژوویی و ڕۆژنامەگەریدا نوسیوە و زنجیرە کتێبێکیشی هەیە کە تایبەتە بە ژیانی سیاسی خۆی و ئەو ڕووداوانەی لە کاتی ئەنجامدانی کاری سیاسیدا ڕوویانداوە.
28-06-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 8,376 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!