بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافر مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرسنووری
هەورامانهەورامان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان شەوی ڕابردوو 26ی گەلاوێژی 1396ی هەتاوی (17-09-2017) لەبۆسەیەکدا کەبۆ کۆڵبەران، و کاسبکاران نابوویانەوە دەستیان بەسەر 30 بارهەڵگر ی کۆڵبەران وبارەکانیاندا گرت.
بەگوێرەی هەواڵەکە نزیک بە20باریش کەپێک هاتبوون لەگوێز وسیگار وپێداویستی ڕۆژانەی خەڵک سوتێنران. جێگەی باسە کەکۆماری ئیسلامی ئێران سیستەمانە هەوڵ ئەدات کەکۆڵبەرانی کورد بەجێی کار وکەسابەت بۆخۆیان دەست بدەنە سیخۆری وڕاپۆڕت لەیەکتر دان ولەچالاکانی مەدەنی وژینگەپارێزی وهەرلەڕێی کەسانێکی بەکرێگیراوەوە پەلاماری شارۆمەندانی کورد دەدات.
هەرلەم پێوەندییەدا بەرپرسایەتی ئەم چەشنە پەلامارانەی بەو کەسانە سپاردووە وکەسێکی ووەک “موسلیم حەیدەری”بەدەیان جار پەلاماری ماڵ وگیانی کۆڵبەرانی داوە وئەم هێرشەیش لەلایەن ناوبراوەوە جێبەجێ کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
17-08-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,031 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!