بەڕێز جەنابی ڕەجەب تەیب #ئەردۆگان# سەرۆک کۆماری تورکیا
السلام علیکم ورحمە الله وبرکاتە
بەبۆنەی سەرکەوتنی بەرچاوتان لە خوولی نوێی سەرۆکایەتیی کۆماردا، بەناوی خۆم و سەرکردایەتی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان#ەوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و وڵاتی تورکیا دەکەم بە گەل و سەرکردایەتییەوە. دیارە سەرکەوتنی ئەم کاروانەی ئێوە لە کاتێکدایە کە وڵاتەکەتان و ئوممەت ڕووبەڕووی تەحەدییاتی گەورە دەبنەوە، دەستنیشانکردنی ئێوە بۆ سەرکردایەتیکردنی ئەم کاروانە لە ئیرادەی گەلانی تورکیا بەرجەستە دەبێ بە هەموو ڕەنگ و شەبەنگەکانییەوە..
ئەم سەرکەوتنە لە ئێوە و گەلانی تورکیا پیرۆز بێت.
هیوای سەرکەوتن و تەوفیق و بەرەوپێشچوونتان بۆ دەخوازین بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو تەحەدیاتەکان و سەرکردایەتیکردنی کاروان بۆ ڕابوون و هەستانەوە، خوازیارین ئەم سەرکەوتنە وەرچەخانێک بێ بەره و سەقامگیری و کرانەوەی دیموکراسی، هەروەها فاکتەرێکی کاریگەر بێ بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی نێوان گەلانی ناوچەکە لەسەر بنچینەی بەرژەوەندیی هاوبەش و دراوسێیەتی باش و خزمەتی دۆزە ڕەواکەی.
خوای گەورە سەرکەوتووتان بکات و بتانپارێزیێ
براتان
صلاح الدین محمد بهاءالدین
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
#25-06-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,080 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!