- 01-09-2018
- 31-08-2018
- 30-08-2018
- 29-08-2018
- 28-08-2018
- 27-08-2018
- 26-08-2018
- 25-08-2018
- 24-08-2018
- 23-08-2018
- 22-08-2018
- 21-08-2018
- 20-08-2018
- 19-08-2018
- 18-08-2018
- 17-08-2018
- 16-08-2018
- 15-08-2018
- 14-08-2018
- 13-08-2018
- 12-08-2018
- 11-08-2018
- 10-08-2018
- 09-08-2018
- 08-08-2018
- 07-08-2018
- 06-08-2018
- 05-08-2018
- 04-08-2018
- 03-08-2018
02-09-2018
- 03-09-2018
- 04-09-2018
- 05-09-2018
- 06-09-2018
- 07-09-2018
- 08-09-2018
- 09-09-2018
- 10-09-2018
- 11-09-2018
- 12-09-2018
- 13-09-2018
- 14-09-2018
- 15-09-2018
- 16-09-2018
- 17-09-2018
- 18-09-2018
- 19-09-2018
- 20-09-2018
- 21-09-2018
- 22-09-2018
- 23-09-2018
- 24-09-2018
- 25-09-2018
- 26-09-2018
- 27-09-2018
- 28-09-2018
- 29-09-2018
- 30-09-2018
- 01-10-2018
- 02-10-2018
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی کوتودەری سەر بە ناوەندی شاری
دێرسمدێرسم دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا ئاگرێک بەهۆی بۆمبارانی سوپای تورکیای داگیرکەر کەوتەوە و تا ئێستا نەکوژێنراوەتەوە.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هێزە نیزامییەکانی داگیرکەری ئێران لە گوندی ماشکان سەر بە شاری
پیرانشارپیرانشار تەقەیان لە ژمارەیەک
کۆڵبەرکۆڵبەری کورد کورد لەو ناوچەیە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پاش تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی
عەلی عەرەبعەلی عەرەب کوڕی موراد بە سەختی بریندار بوو و هەروەها دوو کۆڵبەری دیکەش لەو ڕووداوەدا بێسەروشوێن بوون.
[5]
- هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی واحید خالیدنژاد تەمەن 25 ساڵ، کوڕی محەممەدئەمین، خەڵکی شاری
شنۆشنۆ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا.[5]
- نادر قازیپوور، نوێنەری شاری
ورمێورمێ، لە مەجلیس ئیدعای ئەوە دەکات، کە هەرێمی کوردستانی عێراق، بە پارەی عەرەبستان و کەرەستەی ئامریکایی حیزبە کوردییەکانی کوردستانی ئێران تەیار دەکات.[5]
باشووری کوردستان
- ئاگرتێبەردانی دارستان، لەوەڕگە، باخ و ڕەز و پێدەشت و شاخەکانی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بەردەوامە. بەهۆی تۆپبارانکردنی تۆپخانەکان و بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرەوە چەندین ئاگر لە ناوچەکانی کوردستان کەوتونەتەوە. تازەترین ئاگرتێبەردانی دەوڵەتی تورکیا لە سنووری گوندەکانی بەدەهێ و ئۆرێ و بابیرێیە لە ناوچەی مەتینان ڕوویدا.[2]
- لە شاری سلێمانی پانێلێکی زانستی لەسەر ژیان و کەسایەتی
مەستوورە ئەردەڵانیمەستوورە ئەردەڵانی بەڕێوەچوو، کە ئاماژە بەسەرجەم وێستگەکانی ژیان و بەرهەم و تواناکنی ئه و خانمە کوردە کرا.
[7]
- هەڵمەتێکی کوتان دژی نەخۆشی
سورێژەسورێژە لە پارێزگاانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات و ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام بێت.
[1]
- سەرۆکی شارەوانی
هەڵەبجەهەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، بڕیارمانداوە بانگەشەی هەڵبژاردن لە بەردەم مۆنۆمێنتی هەڵەبجەوە تا کۆتایی شەقامی بەردەم قایمقامییەت قەدەغەبکرێت و هەر لایەنێکی سیاسیش پابەندنەبێت سزادەدرێت.
[3]
- چەکدارانی
داعشداعش بۆمبێکی زۆر لە ناوچەی شێخ باوەی سنوری
جەلەولاجەلەولا دادەنێن و بە وتەی سەرچاوەیەکیش چەکدارەکان لە چەند ناوچەیەک بە ئاشکرا دەردەکەون.[3]
- ئەمڕۆ و ڕۆژانی پێشوو، کۆبوونەوەیەکی زۆر لە هەردوو شاری
هەولێرهەولێر و
سلێمانیسلێمانی لەنێوان حیزبە کوردستانی و ئێڕاقییەکان بە مەبەستی بەشداریکردن لە پەڕڵەمانی ئێڕاقدا دەکرێت.[1]
- لە گوندێکی ڕوژئاوای سەنتەری
شنگالشنگال لەسەر ئۆتۆمبێلی بێناسنامە و دانانی بازگەیەک گرژی کەوتە نێوان
یەبەشەیەبەشە و سوپای عیراق. بۆ ماوەی یەک کاژێر تەقەکردن لەنێوان هێزەکانی یەبەشە و سوپای عیراق دروست بوو.
[4]
- لەبارەی خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، د.
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح سەرۆکی هاوپەیمانی بۆ دادپەروەری و دیموکراسی، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدی پارتی، ڕایگەیاندئەوەی میدیا باسی دەکات ئەسڵ و ئەساسی نییه و کاندیدی هیچ لایەنێک نیم بۆ ئه و پۆستە.[3]
- بەرهەم ساڵح، ڕیگەیاند، کە بەهۆی ئەوەی نوێنەریان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان نییە و تێبینیان لەسەر کارەکانی ئەو کۆمسیۆنە هەیە، بڕیاریانداوە بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان نەکەن.
[6]
-
عارف تەیفورعارف تەیفور، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لەسلێمانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی (کوردستان24) ڕایگەیاند کە پۆستی سەرۆک کۆمار ئیستیحقاقی پارتییە و سازشی لەسەر ناکەین.[3]
- وەزارەتی تەندروستی عێراق بۆ جاری سێیەم،
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستی هەرێم لەبارەی جۆرەکانی دەرمانی ساختە ئاگاداردەکاتەوه و داویان لێدەکات کە ڕێگری بکەن لە ساخکردنەوەی ئه و دەرمانانە.[3]
-
وەزارەتی بازرگانیوەزارەتی بازرگانی و پیشەزانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، چەکی شایستە داراییەکانی جوتیاران گەیشتە هەرێمی کوردستان. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەروو، کە بڕی چەکەکە 154 ملیار و 130 ملیۆن دیناره و بۆ وەرزی بازاڕکردنی ساڵی
2018 ەیە.[7]
- هێزەکانی هاوپەیمانان ڕایدەگەیەنن، هاوکارییەکانیان بۆ هێزەکانی
پێشمەرگەپێشمەرگە بەردەوامدەبێت و ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازیش لە
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.[3]
- ئەمشەو ژمارەیەک چەکدار لەگەڵ برای سەرۆک عەشیرەتێکی سنوری سلێمانی لەگەڵ پۆلیسەکانی هاتوچۆی سلێمانی لە شەقامی سەهۆڵەکە کێشە لەنێوانیاندا دروستبووە و لە وەڵامدا چەکدارەکان تەقەیان بەسەر پۆلیسەکانی هاتوچۆدا کرد و کەس لە ڕووداوەکەدا بریندار نەبوو.[3]
- وتەبێژی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان ئاشکرایدەکات، وەک ناڕازیبوونێک لە بەرامبەر ساختەکاری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ڕێککەوتنە ژێربەژێرەکان، سبەی دووشەممە بەشداری یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ناکەین.[3]
- یەکەم ڕۆژی هەفتەی نمایشی جلوبەرگ لە کوردستان بەڕێوەچوو، لە یەکەمین هەفتەی نمایشی جلوبەرگی کوردستان 60 مۆدێل بەشدار بوون کە 40 یان کچ و 20 یان کوڕ بوون.[4]
دەرەوەی کوردستان
- شەوی ڕابردوو، لە فڕۆکەخانەی مزەی سەربازی کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای دیمەشقی پایتەختی سوریاوە، چەندین تەقینەوەی گەورە ڕوویانداوە.[1]
- لە ئیستەنبووڵ بە بەشداری دەیان هەزار کەس میتینگی (ئاشتی گۆشەگیر ناکرێت) بەڕێوەچوو. لە میتینگەکەدا نوێنەرانی دایکانی ئاشتی، خانەوادەی قوربانیانی کۆمەڵکوژیی پرسووس و کۆمەڵەی 10ی تشرینی یەکەم قسەیان کرد.[2]
- لاوانی کورد ئەمڕۆ لەپێناو ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا دەستیان بە ڕێپێوانێکی درێژمەودا کرد. پۆلیس ڕێپێوانەکەی قەدەغە کرد و هێرشی کردە سەر لاوان.[2]
- لە پەرلەمانی ئێران، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕوبەروی پرسیار کرایەوە سەبارەت بە
ئاڵای کوردستانئاڵای کوردستان کە چۆن ڕازی بووە لە مەراسیمی ناشتنی تەرمی
مام جەلالمام جەلال کە بە ئاڵای کوردستان داپۆشرا بوو ڕاوەستێ و گوتی: تەنیا کەسێک بۆ ڕێز گرتن سەری خۆی دانەنواند من بووم. چونکە ئاڵای کوردستانی پێوە بوو.[1] پاشتر ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئێران دەداتەوە لە بارەی گشتپرسی و ئاڵای کوردستان لەسەر تەرمی مام جەلال و دەڵێت، هەموو وردەکارییەکانی مەراسیمی هێنانەوەی تەرمی مام جەلال، بنەماڵەکەی لێی بەرپرس و ئاگادار بوون نەک مەسعود بارزانی.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronologie der Ereignisse