هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە هاریکاریی هێزەکانی هاوپەیمانەتیی نێونەتەوەیی لە 11ی ئەیلوول\20ی خەرمانان دەستی بە قۆناغی کۆتایی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیر کرد لە چوارچێوەی (شەڕی نەهێشتنی تێرۆر)دا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕاگەیەنراوێی بڵاوکردەوە و ئاماری شەڕی 24 کاتژمێری ڕابردووی ئاشکرا کرد:
بەرەی باغۆز\شەجلە
لەم بەرەیە هەتا شەوی ڕابردوو شەڕ هەبوو. چەتەکانی #داعش# هەوڵیان دا هێرش بکەنە سەر خاڵی هێزەکانمان. #شەڕڤان#ان لە بەرانبەر ئه و هەوڵانە وەستانەوە و هێرشی چەتەکانیان تێکشکاند. فەرماندەی ئه و بەرەیە ڕایگەیاند کە 5 چەتە کوژراون و بڕێک چەکی چەتەکانیش دەستی بەسەردا گیراوە.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەڕڤانانمان لە دەوروبەری گوندی شەجلە هەڵمەتی پاککردنەوەی پاشماوەکانی چەتەکانیان دەستپێکرد. لە زۆر خاڵدا لەنێوان شەڕڤانانی ئێمە و چەتەکانی داعشدا شەڕ ڕوویدا. لە ئەنجامدا زۆر خاڵ لەژێر داگیرکاریی چەتەکان ڕزگار کران و زۆر چەتە له و شوێنانە کوژران.
فڕۆکەکانی هاوپەیمانانیش بەشداری شەڕی دوێنێ و ئەمڕۆیان کرد. فڕۆکەکان لە زۆر شوێنی بەرگریی چەتەکانیان دا و ڕووخاندنیان. لە هێرشەکەدا تۆپخانەی چەتەکان کرانە ئامانج.
بەرەی سووسە\شەجلە
لەم بەرەیە شەوی ڕابردوو شەڕێکی سەخت ڕوویدا. چەتەکان هەوڵیان دا هێرش بکەنە سەر خاڵی هێزەکانمان. شەڕڤانانی ئێمە هەوڵی چەتەکانیان تێکشکاند و زیانی گەورەیان لێ دان. دەربارەی ژمارەی ئه و چەتانەی کوژراون زانیاری بەدەستنەخرا.
بەیانیی ئەمڕۆ شەڕڤانانی ئێمە بەردەوامییان دا بە پێشڕەوی لە لای چەپی گوندی شەجلە و نزیکەی کیلۆ مەترێکیان پاک کردەوە. لێرە 10 خاڵی ژێر دەستی چەتەکان ڕزگار کران. یەکینە سەربازییەکانی سەر بە هێزەکانمان بە دەیان مینیان پووچەڵ کردەوە.
فڕۆکەکانی هاوپەیمانانیش لەم بەرەیە بەشدارییان لە شەڕ کرد و 5 هێرشیان کردە سەر جموجۆڵی چەتەکان و بنکەیەکی فەرماندارەتیی چەتەکانیان ڕووخاند. هەروەها فڕۆکەکان کۆگەیەکی تەقەمەنییان تەقاندەوە.
دوایین ئەنجام
ژمارەی هێرشی ئاسمانی: 20
ژمارەی ئه و خاڵانەی ڕزگار کراون: 28
زیانی چەتەکان: 40 کوژراو، چەندین چەتەی دیکەش لە پێکدادانی جیاجیادا کوژران کە ژمارەیان ڕوون نەبووەتەوە.
دەیان مین پووچەڵ کرانەوە.
تونێلێکی چەتەکان تێکدرا.
بنکەیەکی فەرماندارەتیی چەتەکان و کۆگەیەکی تەقەمەنی ڕووخێنران و سوارەیەکی سەربازی تەقێنرایەوە.[1]
#24-09-2018#