رێکەوتی 20ی ڕەزبەری 1397ی هەتاوی کاتژمێر 8:00ی سەرلەبەیانی، لە سەیرانگای بیمیری شاری #پاوە#، کە پێشتر لە لایەن هێزێکی زۆری ڕێژیمەوە گەمارۆ درابوو، شەڕێکی قورس لە نێوان ئەو هێزە پۆشتە و پەرداختەی ڕێژیم پێکهاتوو لە کۆمەڵێک جاش و پاسدار لەگەڵ یەکەیەک لە #پێشمەرگە#کانی ڕێکخستنی شار، سەربە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری پاوە، هاتە ئاراوە.
ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە، وێڕای ئەوەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە کەڵک وەرگرتن لە چەندین جۆر چەکی قورس شوێنی مانەوەی پێشمەرگەکانی کردبووە ئامانج، پێشمەرگەکان لە بەرانبەر ئەو هەموو هێزە و چەک و کەرەستانە، شەرێکی قارەمانانە و بێ وێنەیان ئەنجام دا.
شەڕەکە تا کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ درێژەی کێشا و سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن هێزی دوژمن زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و بەپێی زانیارییەکان 3 کەس لە هێزەکانی بەناو سپای پاسداران کوژراون و بە بەردەوامی لە کاتی شەڕەکە چەندین ئامبۆلانس لە ڕێگای نێوان نەخۆشخانەی پاوە و شوێنی شەڕەکە لە حاڵی هاتووچۆدا بوون.
لەو شەڕە قارەمانانەیەدا کە زیاتر لە سێ کاتژمێری خایاندووە، دوو ڕۆڵەی قارەمان و فیداکاری نەتەوەکەمان کە لە یەکەیەکی ڕێکخستنی شاردا سازمان دران بە ناوەکانی شەهید شاهۆ وەیسیو شەهید زانیار ئیسلامی تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی سوورخەڵاتی کوردستان بوون و هەروەها هاووڵاتییەکی دڵسۆزی شاری پاوە بە ناوی فەرشاد چەچانی کە بە مەبەستی سەیران کردن لەو ناوچەیە بوو بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم کوژرا.
لە لایەن ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان پێشکەش بە کەسوکار و بنەماڵەی بەرێزی شەهیدان شاهۆ و زانیار و بنەماڵەی فەرشاد چەچانی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.
رۆحیان شاد و ڕێگایان پڕ ڕێبوار
فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
20ی ڕەزبەری 1397ی هەتاوی
#12-10-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,700 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!