بەپێی ئامارەکانی یەکەی کاروباری مرۆیی ئیدارەی #گەرمیان#، هێشتا 27 هەزار ئاوارەی سوننی لە ناوچەکەدا دەژین و نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
ئەو 27 هەزار ئاوارەیە خەڵکی پارێزگاکانی سەڵاحەدین، دیالە، ڕوومادی و ئەنبارن. هۆکاری نەگەڕانەوەشیان نائارامی دۆخی ئەو ناوچانایە.
ئاوارە عەرەبەکان لە سەردەمی کابینەی نووری مالیکی ماڵ و زێدی خۆیان بەناچاری جێهێشت، لە کابینەی حەیدەر عەبادی ناوچەکانیان بە وێرانکراوی کۆنترۆڵکرایەوە، ئێستا چاویان لە کابینەی عادل عەبدولمەهدیە بۆ ئەوەی گەڕانەوەیان بۆ ئاسانبکات.
252 خێزان کە لە هەزار و 164 کەس پێکهاتوون لە کەمپی قۆرەتوو دەژین، کە تەنیا 14 کیلۆمەتر لە #کەلار# دوورە. 341 خێزانی دیکەش لە کەمپی تازەدێ نیشتەجێکراون، کە 32 کیلۆمەتر لە کەلارەوە دوورە.
هەرچەندە هێزە ئێراقییەکان ناوچە سوننەنشینەکانیان لەدەست #داعش# کۆنترۆڵکردووەتەوە، بەڵام ئەو ئاوارانە دەڵێن، نایانەوێ بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان چونکە دۆخی ناوچەکانیان سەقامگیرنییە.
ئاوارەکان بە چاوی گریانەوە باس لە دۆخی ژیانی خۆیان دەکەن. وەک خۆشیان دەڵێن، بەشێکیان کەسوکاریان کوژراون یان لە زینداندان.
لە سنووری هەرێمی کوردستان 27 کەمپی ئاوارەکانی ئێراق هەن، کە نزیکەی 800 هەزار کەس تێیاندا دەژین و هێشتا نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان.[1]
#08-11-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,490 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!