دنیا بینی ڕووناکبیرانی عەرەبی دەرحەق بە مام جەلال
(جەلال) دۆسیەیەکی کوردستانی نوێیە
ئامادەکردنی: هەردوو ڕۆژنامەنووس ئاریان محەمەد و هەڵۆ حەسەن.ووتوێی (جەلال)، دۆسیەیەکی کوردستانی نوێیە، تۆمارکردنی شەهادەی ڕەوانی دیموکراتخوازو نەتەوەیی و پێشکەوتووخوازانی عیراق و عەرەبە کە لە قۆناغ و وێستگەی جیاجیا سەرۆک مام جەلالیان ناسیووەو ئەم شەهادەیان لەرێگەی گفتوگۆو وتارەوە پێشکەشی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ کردووەو لە دووتوێی (84) لاپەڕە وەک ئاماژە بۆ (84) ساڵ تەمەنی بە بڕشتی مام جەلال بڵاودەکرێتەوە.
ئەو دووتوێیە، خەسڵەتەکانی خۆشخوانی، لێبوردەیی، ژیری و بیرتیژی مام جەلال و ئەزموونە دەوڵەمەندەکەی لە پرۆسەی بەرێوەبردنی پرۆسەی سیاسیی عیراق لەگەڵ ڕووناکبیران و نووسەرانی عیراقی و عەرەبی شەنوکەو دەکات و لەسەر ئەو وێستگانە دەوەستێت کە مام جەلال وەک سەمامی ئەمانی عیراق و پرۆسە سیاسیەکەی خۆی بەرجەستە دەکرد، هەروەک لەسەر ڕۆڵی ئەندازیارانەی مام دەوەستێت لە قوڵکردنەوەی پەیوەندییە لەمێژینەکانی نێوان کورد و عەرەب و پێویستی سەرلەنوێ بوژانەوەی دیالۆگی کوردی عەرەبی.
[1] Hinweis: Die PDF-Datei für dieses Buch ist nicht verfügbar, bitte helfen Kurdipedia, diese Datei zu erhalten! Buch senden Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,735 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!