Bachtyar Ali
لە چوارچێوەی بەرنامەی (زیورخ دەخوێنێتەوە)، وا بڕیارە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 27-10-2019 لە شارى لە زیورخ لە سویسرا خوێندنەوە بۆ هەریەکە لە رۆمانى (ئێوارەی پەروانە) لە نووسینى رۆماننوسى کورد بەختیار عەلى و کتێبى (شاهیدەکان) لە نووسنى مارگریت ئیتوود ژنە رۆماننوس و چیرۆکننوس وشاعیر و رەخنەگرى کەنەدی و کتێبى (خێزانێک) لە نووسینى نوسەری (فەرەنسی سویسری) پاسکالا کرامەر بکرێت و گفتوگۆیان لەبارەوە بۆ بکرێت. واش بڕیارە هەر یەکە لە (مرتینا لۆیبلی) بەرپرسی بەرنامەی کتێبی یەکشەممان و (تۆماس ریبی) بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیریی و ڕۆژنامەی نیو توزریشە تزایتونگ و (فیلیپ تایسۆن) مامۆستای زانستی ئەدەبیات لە زانکۆی زیورخ خوێندنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کتێبەکان بکەن.[1]