جەماوەری خۆڕاگر و قارەمانی گەلەکەمان
خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان
بەناوی سەرجەم ئەندام و کادیر و لایەنگران و دۆستانی یەکێتی لە خورماتوو پشتیوانی لەهەڵوێستی کوردانە و بەرپرسانەی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان دەکەین بە بۆنەی ئەو هەڵوێستەی ئەمڕۆی یەکێتی لەپێناو کوردستان و #کەرکووک# و #خورماتوو# و ناوچە دابڕێنراوەکان کە بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانی کرد.
بۆیە وەک مەڵبەندی 16ی ڕێکخستنی حەمرین بەپێویستی دەزانین دەستخۆشی لە بەڕێزان جێگرانی سکرتێری گشتی و دەستەی کارگێڕی و سەرجەم ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و ئەندامەکانمان لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی ناوەند و تەواوی ئۆرگانەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بکەین.
ئەمرۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و جەماوەری خۆڕاگری کەرکووک بەتایبەتی سەلماندی کەرکووک و یەکێتی دوانەی دانەبڕاوی یەکترن.
وەک دەزانین یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە بەڕێبەرایەتی ڕێبەری شۆڕشی نوێی گەلەکەمان سەرۆک مام جەلال کەرکووک لە شاڕێی بەرنامەی کارکردن و خەبات و قوربانیدانی بووە، ئێستا و ئایندەش یەکێتی بەهەمان گیانی کارکردنەوە درێژەپێدەری ئەو ڕێبازە پیرۆزەی جەنابی #مام جەلال#- ەو دەستبەرداری نابێت.
ئەو هەڵوێستەی ئەمڕۆی یەکێتی لەپێناو کەرکووک و کوردستان و ناوچە دابڕێنراوەکان کەبایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانی کرد، بەهەڵوێستێکی نەتەوەیی لەپێناو خاکی پیرۆزی کەرکووکی دانەبراو لەکوردستان دەنرخێنین.
مەڵبەندی 16ی ڕیکخستنی حەمرین
#28-05-2019#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,159 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!