هەڤاڵانی بەرێز: سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی #کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان#
سڵاو ڕێز...
لە(44)ەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەناوی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین، لە ڕێگەی ئێوەی ئازیزەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین، هیواخوازین وەک هەمیشە لە سەرکەوتن و پێشکەوتندابن لەپێناو زیاتر خزمەتکردن و دەستەبەرکردنی مافەکانی خوێندکاران و بەرەوپێشبردنی بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان.
کۆمەڵەی خوێندکاران لەمێژووی زێرینی (44) ساڵەی تێکۆشانی خۆیدا، لە ڕۆژگارە سەختەکانی خەباتی شاخ، وەک ڕێکخراوێکی پیشەیی کارا لەجۆشدانی هەستی شۆرشگێری و نیشتمان پەروەری و فیداکاری ڕۆڵی دیارو بەرچاوی هەبووە، بێگومان لەدوای ڕاپەرینی ڕزگاریش کۆمەڵەی خوێندکاران لەبەرەوپێشبردنی پڕۆسەی خوێندن و پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیار و گۆشکراو بە زانست و زانیاری سەردەم پێشەنگ بووە.
هیوادارین لە هەلومەرجی ئێستاشدا ئەم یادە پیرۆزە بکەنە وێستگەیەک بۆ داڕشتنی بناغەیەکی پتەوتر و باشتر بۆ کارەکانی ئایندە.
جارێکی تر پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەکەین، وەک هەمیشە ئومێدی سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین
فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان
#25-04-2020#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,343 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!