بۆ گەلی کوردستان
بۆ خانەوادەی #ڕەزا باران#
هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز ڕەزا باران ئەندامی پێشووی #کەنەکە#-مان پێگەیشت و بەم هەواڵە زۆر دڵگران بووین. بەڕێز ڕەزا باران لە ئەنادۆلی ناوینەوە لە هەرێمی ئەنکەرە لەدایک بوو. ئەو هەمیشە لە ناو خەبات و سیاسەتی وڵاتپارێزیدا بوو. لە ناو سیاسەتی کوردستانیدا خاوەنی جێگایەکی دیار بوو. بەڕێز ڕەزا باران بە هۆی هێرش و فشارەکانی دەوڵەتی تورک، بە مەجبووری ماوەیەکی زۆر بوو لە ئەوروپا بوو. لە ئەوروپاش هەمیشە لە ناو خەباتی ئازادی گەلی کوردستاندا جێگای گرت و بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان خەباتی کرد.
بەڕێز باران ماوەیەکی زۆر ئەندامی #کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان# بوو. کۆچی دوایی ئەو بۆ ئێمە و بۆ گەلەکەمان و بۆ شۆڕشی کوردستان، لەدەستدانێکی گەورە بوو.
ئێمە بە هۆی کۆچی دوایی بەڕێز باران زۆر دڵگران بووین و هاوخەمی خۆمان بۆ خانەوادە و هاوڕێیانی دەردەبڕین. بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی گشت گەلی کوردستان و خەباتکارانی شۆڕش و خانەوادەکەی دەکەین.
هەڤاڵ ڕەزا باران، بەڵێن بێت بەردەوام دەبین لەسەر خەبات و ڕێگاکەت و ئاوات و وەسیەتەکانت جێبەجێ دەکەین.
سڵاو و ڕێز.
کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەنەکە
#04-05-2020#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,693 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!