یەکەکانی وەڵامدانەوەی شەهید سورخوێن ڕۆبۆسکی لە یەکەکانی پاراستنی سڤیل – ژن (یەپەسە - ژن) ڕایانگەیاند، لە نێوان 23 و 26ی تەممووزدا لە مانیسا کارگەیەک و لە #ئامەد# بارهەڵگرێک و ئەنتالیا ئۆتۆمبێلی کەسێکی فاشیستیان سوتاندووە.
یەکەکانی وەڵامدانەوە ڕاشیانگەیاندووە 'لە 25ی تەممووزی 2020 و لە کاتژمێر 15:30 دا لەسەر ڕێگای مورادییە لە ناوچەی یونوس ئەمرە لە مانیسا لە دژی کارگەیەک چالاکی ئەنجامدرا و لە چالاکییەکەدا کارگەکە بە تەواوی سوتاوە.
لە 26ی تەممووز لەسەر ڕێگای نوکهەت جۆشکون لە ناوچەی ڕەزان لە ئامەد بارهەڵگرێکی گواستنەوەی خۆڵ و خاشاکی شارەوانیی ژێر دەستی قەیومە داگیرکەرەکەی ئاکەپە سوتێنرا.
لە 23ی تەممووز لە ئەنتالیا لە گەڕەکی ناوەندی ناوچەی سەریک ئۆتۆمبێلی کەسێکی فاشیست بە ناوی ئەی. ئێس سوتێنرا.
هەموو دام و دەزگا، کارگە و کارخانە، ئۆتۆمبێل و گەنجان کە لە هێرشی بەرنامە بۆ دانراو و دەستدرێژیکردن، پەلاماردان، قەیوم و هاوکارەکانیان دا بەشداربوون، لە ئامانجی هێرشەکانماندان.
لە کوردستان لە دژی دەستدرێژیکاران و قەیومە داگیرکەرەکان سات لە دوای سات چالاکی ئەنجام دەدەین. هێرشەکان بۆ سەر ناسنامە و هەبوونمان بە چالاکییە خۆپاراستنەکان تێکدەشێکێنین[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,895 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!