تیمەکانی وڵامدانەوە ڕایگەیاند کە یەکینەکانیان لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەی دژی داگیرکەری و سیخۆڕ و نۆکەراندا لە #ئامەد# و سەمسوور چالاکیان ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، تیمەکانیان 25ی ئاب کاتژمێر 22:30 لە گەڕەکی شەهیدلکی ئامەد لەدژی فڕۆشیارانی مادەی هۆشبەر چالاکیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامی چالاکیەکەدا فڕۆشیارانی مادەی هۆشبەر بە خێرایی لە شوێنی چالاکیەکە هەڵهاتوون.
تیمەکانی وڵامدانەوە لە 23ی ئاب کاتژمێر 21:30 دا لە ناوچەی سەیرانتەپەی ئامەدیش بە بۆمب چالاکیان لەدژی مارکێتێک ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا مارکێتی داگیرکەران سووتێنراوە و ناتوانرێت بەکار بهێنرێت.
لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکراوە کە 24ی ئاب لە شاری سەمسوور لە گەڕەکی ئاڵتنشەهیر لە ناوچەی پیشەسازی کارگەیەکی بچووکی ئاکەپەییەکان سووتێنراوە و لە ئەنجامدا کارگەکە بە تەواوی سووتاوە و لەکار کەوتووە.
تیمەکانی وڵامدانەوەی شەهید ساریا ڕۆزەرینی یەپەسە – ژن لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەیدا باسی ئەوەی کرد کە لەدژی ئەو کەسانەی کۆمەڵگا تێک دەدەن چالاکیەکانیان بەردەوام دەبێت و داوایان لە کۆمەڵگا کرد لەدژی کاری نابەجێ، مادەی هۆشبەر و خیانەت هەڵوێست وەربگرن.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,773 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!