ناونیشانی پەڕتووک: مەرگی نادیار
ناوی نووسەر: #ڕەوا زەیدان#
دەزگای پەخش: وەشانی نووسیار
ساڵی چاپ: 2021
ناوەرۆکی ئەم ڕۆمانە بەسەر دوو بەشدا دابەش دەبێت. بەشێکیان باس کردنە لە چارەنوسی چەند لاوێک کە بەڕوداوێکی نادیار دەگیرێن و لە زینداندا ڕووبەرووی چەندین چیرۆک و خەونی تەمومژاوی دەبنەوە. بەشێکی دیکەشیان گێڕانەوەی بەسەرهاتی چەند کەسایەتییەکی دیاری کوردە بە تێکەڵ کردنەوەیان لەگەڵ ڕفاندن و دەستگیرکردنی لاوەکان. ئەم ڕۆمانە یەک گێڕەڕەوەی هەیە و چەند فۆرمێکی جیاواز لەنوسینیدا بەکارهاتووە.
چەند دێڕێک لە کتێبەکە:
گوێی لە دەنگێک بوو گوتی:(خانووەکەی بسووتێنە!)خانووەکەیان سووتاند. ئاگر ئاسمانی گەڕەکەکەی داپۆشی، هاوار و ناڵەی ژالیا ماڵ بە ماڵ دەڕۆييشت. لە دەرگاکانی دەدا. قیژە و پاڕانەوەکانی دەنگیان دەدایەوە. کەس بە خەبەر نەهات و کەسیش خۆی تێ نەگەیاند. ئاوایە ئەم شارە، لە تەنگانەدا به جێت دەهێڵن.
شەقام بە شەقام و کۆڵان بە کۆڵان دەڕۆم. نمەیەک باران دەبارێت، بۆنی خۆڵ و باران تێکەڵ دەبن، بۆنێکی خۆش و ئارامکەرەوەی هەیە. ئەوەی نیگەرانم دەکات، ئەوەیە بۆنی خۆشەویستيی لێ نایەت. هەندێ جار دەڵێم خەڵکی ئەم شارە پڕن لە هەست و وشەی جوان، بە مانای بەتاڵەوە.[1]
Hinweis: Die PDF-Datei für dieses Buch ist nicht verfügbar, bitte helfen Kurdipedia, diese Datei zu erhalten! Buch senden Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 393 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!