ناونیشانی پەڕتووک: ئایینی خۆشەویستی 3
ناوی نووسەر: #جەمال حسێن#
دەزگای پەخش: #ناوەندی غەزەلنووس#
بۆ تێگەشتن لە دنیابینيی سۆفيیەکان، دەبێ بگەڕێینەوە بۆ کەسایەتی و ژیاننامەی وەلیيەکان. ئەوانەی له یەک کاتدا هەم سۆفيی گەورە و پڕکاریگەريی ناو مێژوو بوون، هەمیش بەرجەستەکەری ناوەڕۆکی تەسەوف بوون و بەم شێوەیە ژیاون و مردوون. لە هەموويشی گرنگتر لەڕێی ئەم کەسایەتیيانەوە دەتوانین بە باشترین شێوە له دنیابینيی خودی تەسەوف تێبگەین، بۆیە ئەم کتێبەی بەردەستت مێژووی ژیاننامەی کەسه سۆفيیەکان نيیە، بەڵکو دەشێ مێژووی فيکر بێت لەڕێی کەسەکان خۆیانەوە، چونکە سۆفیيەکان لەناو مێژوودا، هیچ جیاکارییەکیان نەکردووە لەنێوان ئەوەی دەیڵێن، لەگەڵ ئه و جۆرەی تێیدا دەژین. بگرە زۆر جار بەشێوەی ژیانی خۆیان، قسەیان کردووە. بۆیە ئەگەر حیکایەت و چیرۆکەکان، سەربازەکانی خوا بن، وەکو له یەکێک له و فەرموودانەی تردا هاتووه، کە سۆفیيەکان بەردەوام دووبارەیان کردووەتەوە، ئەوا فيکر و دنیابینی و وتەزاکانی عارفان لەناو ژیاننامه و حیکایەتەکانی ئەواندا بەرجەسته دەبێ و ڕوون دەبێتەوە. لەوە ڕوونتر ئەوەیە به گەڕانەوە بۆ وتەکەی هەجویری بۆی گێڕاینەوە، سۆفیيە گەورەکانی ناو مێژوو، بیرمەند و فەیلەسووف و زانا نەبوون، بایەخی ئەوان تیۆری نەبووە، بەڵکو به پلەی یەکەم ئەوانە بڕوا بوون بە کۆمەڵێک پرنسیپ و بیرۆکه و فيکر، که پێی ژیاون و بۆی ژیاون و زۆر جار به و هۆیەشەوە کوژراون (وەکو حەلاج و هەمەدانيی ناو ئەم کتێبە). کەواتە ئەم کتێبە هەوڵێکە بۆ گەڕانەوە بۆ سەردەم و فيکر و دنیابینيی پێنج کەسایەتيی گەورەی دنیای تەسەوفی ئیسلامی، که هەریەکەیان بەشێوەیەک له شێوەکان کاریگەريی ڕاستەوخۆیان داناوە لەسەر عیرفان و فيکری ئیسلامی.[1]
Hinweis: Die PDF-Datei für dieses Buch ist nicht verfügbar, bitte helfen Kurdipedia, diese Datei zu erhalten! Buch senden Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 359 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!