پردی قەشان
پردی قەشان دەکەوێتە سەر زێی بچووک لەنێوان گوندی قەشان و دری، یاخود باشترە بلێین لەسەرچەمی قەشان، نزیک گوندی قەشان ی سەربە شارۆچکەی ماوەتی شارباژێرە، 60 کیلۆمەتر لە شاری سلێمانییەوە دوورە. لەئێستادا پردە کۆنەکە تەنیا شوێنەوارەکەی ماوەو لەنزیکیەوە پردێکی دیکەی لە ئاسن درووستکراوە. ئەم پردە ئێستا و لەکاتی خۆیشیدا دوو ناوچەی گرنگی شارباژێر و کوردستانی پێکەوە بەستۆتەوە و بایەخێکی گەورە و گرنگی هەبووە، لەدرووستکردنیشیدا شێوازێکی تازەی بیناسازی تێدا پەیرەوکراوە و تەنانەت سەرنجی گەریدە ئەوروپییەکانیشی بۆخۆی ڕاکێشاوە. ئەم پردە چەندین ڕووداوی مێژوویی تێدا ڕوویداوە، لەوانە تێپەرینی لەشکری ئیسلام و لەشکری نادر شای ئەفشار و سوپای عوسمانی و شەری ئێران- ئێراق و هتد..
هەروەها پیرەمێردی شاعیر ئەسپسواری بەسەر ئەم پردەدا کردووە. ئەم پردە لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە ڕووخاوە و لە ئێستادا بووەتە شوێنەوارێکی مێژوویی و بەدرێژایی سەدان ساڵ ڕێگەیەکی سەرەکی بووە لەنێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان. قەشان گوندێکی زۆر کۆنە، هەر بۆیە عەبدولڕەحمان بەگی ساحێبقڕان ناسراو بە (سالم) ی شاعیر کە لە 1800 بۆ 1866 دا ژیاوە لە هۆنراوەێکدا باسی قەشان دەکات و دەڵێت :
بالەتی و ئەوڵا سوتە ڵ هەردوو شەریکی قیسمەتن
سەبتی (طوغرا) بوون بە حوکمی ماوەت و سەمتی قەشان.[1]
زانیاری تەواو لەسەر ئەم پردە لە ژمارە حەوتی گۆڤاری شارباژێردا بڵاوکاوەتەوە.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 719 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!