حاجی کەریم سەلیم تەمەنی 109ساڵە لەماوەی ڕ ابردوودا تووشی کۆرۆنا دەبێت، پاش چەند ڕ ۆژێک مانەوە لەنەخۆشخانە ڤایرۆسەکە تێدەپەڕ ێنێت و چاک دەبێتەوە، حاجی هیواش دەخوازێت هاوڵاتیان وورەیەکی بەرزیان هەبێت و لەهەمانکاتیشدا خۆیان بپارێزن.
حاجی کەریم سەلیم بۆ PUKmedia وتی: من لەماوەی چەند ڕ ۆژی ڕ ابردوو لە بووکەکەمەوە تووشی کۆرۆنا بووم، سەرەتا نەمزانی تووش بووم، هەر ورەم بەرزبوو، کەهاتمە سلێمانی لێرە پشکنینیان بۆکردم دەرکەوت کۆرۆنامە، بەڵام من هەر ورەم بەرزبووم نەترسام، پاشان من لەنەخۆشخانەی شەهید هێمن داخلکرام و پزیشکەکان چاودێریان کردم، پاش چەند ڕ ۆژێک چاک بوومەوە ڤایرۆسەکەم تێپەڕ ان.
وتیشی: ڤایرۆسەکە زۆر عەزێتی یام و بێتاقەتی کردم بەڵام، من زاڵ بووم بەسەریدا تا چەند ڕ ۆژێک مانەوەم لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستم وەرگرت و چاک بوومەوە.
حاجی کەریم ئەوەشی وت: کە ئێستا بارودۆخی زۆر باشە و دەتوانێت وەک جاران هەڵسوکەوت بکات و دڵخۆشیشە بەوەی کە لەنەخۆشخانەکان خزمەتی زۆرباشی نەخۆشەکان دەکرێت.
حاجی کەریم سەلیم کەتەمەنی 109ساڵە داوا لەهاووڵاتیان دەکات خۆیان بپارێزن بۆئەوەی چیتر تووشی ئه و ڤایرۆسە نەگریسە نەبن، ئه و وتی من ئێستاش خۆم دەپارێزم و ڕ ێکارەکانی خۆپارێزی ئەنجام دەدەم.
PUKmedia جەمال سەرگەتی
فۆتۆ.. شاد ئیبراهیم.[1]
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,038 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!