ئەگەر نەیدا مەعبوود، چی بکا مەحمود.
پێشوان دەگێڕنەوە: سوڵتان مەحمودی غەزنەوی پێی وابووە کە بەدبەختی لە دنیادا نییە، هەر کەسێک ئیشکەر و هەوڵدەربێت، بژێوی ماڵ و منداڵی پەیدائەکات، ئەیازی وەزیریشی پێی وابووە کە بەدبەختی هەیە، بەدبەخت هەرچەندە هەوڵ و تەقەڵا بدات بەدبەختییەکەی بەری نادات، ئەمە ساڵانێک بیروباوەڕیان دەبێت، ڕۆژێک ئەیاز بە سوڵتان دەڵێت: ئێمە دەتوانین ئەمە تاقیبکەینەوە. ئەیاز دەڵێت: کابرایەک هەیە لەم شارەدا بەناوبانگە بەڵام بەدبەختە، هەموو ڕۆژێک بەیانیان لە فڵان کۆڵانەوە بۆ بازاڕ دەچێت، ئەم بەیانییە هەزار قرانی بۆ دەخەینە پەڕۆیەکەوە، لەسەر چەقی ڕێگا بۆی فڕدەدەین، بزانین دەبێت بە نسیبی، سوڵتان بڕیارەکە جێبەجێدەکات و پارەکەی لە دەسڕێکدا لەسەر چەقی ڕێگە بۆ فڕێدەدا و لە ڕێگەی یەکێک لە پیاوەکانییەوە چاودێری ئەکات. کابرای بەناوبانگی بەدبەخت ئەو ڕۆژە لە دڵی خۆیدا دەڵێت: چاوم کز بووە، بۆچی ئەمڕۆ پەراوەیەکی کوێری نەکەم، بزانم دەتوانم بەبێ چاو بە ڕێگەدا بڕۆم! کابرا چاو ئەقووچێنێ و دەست بە ڕۆیشتن دەکات تا لە پارە تێئەپەڕێ و ئینجا چاو دەکاتەوە، سوڵتان و ئەیازیش لە دوورەوە سەیردەکەن، سوڵتان مەحمود کە ئەوە دەبینێت دەڵێت: ئەگەر نەیدا مەعبود، چی بکا مەحمود.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 578 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!