ڕێکەوتی
16-09-02022 16-09-02022 بە چاودێری لیژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی مەلەوانی کوردستان، لە هۆڵی داخراوی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی
زانکۆی سەڵاحەدینزانکۆی سەڵاحەدین لەشاری
هەولێرهەولێر کۆتایی بەپاڵەوانێیەتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هات.
لەپاڵەوانێتییەکەدا کە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و لاوان بەشداربوون، هەڵبژاردەی پارێزگای هەولێر توانی لەسەر هەردوو ئاستی پێشکەوتووان و لاوان پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.
ئەنجام لەسەر هەردوو ئاست لەپاڵەوانێتییەکەدا بەمشێوەیە بوو:
لەسەر ئاستی پێشکەوتووان:
1- هەڵبژاردەی پارێزگای هەولێر پلەی یەکەم.
2 هەڵبژاردەی پارێزگای کەرکووک پلەی دووەم.
3 هەڵبژاردەی پارێزگای سلێمانی پلەی سێیەم.
لەسەر ئاستی لاوان:
1 هەڵبژاردەی پارێزگای هەولێر پلەی یەکەم.
2 هەڵبژاردەی پارێزگای سلێمانی پلەی دووەم.
3 هەڵبژارەی پارێزگای کەرکووک پلەی سێیەم.
هەر لەپاڵەوانێتییکەدا محەمەد یاسین لەهەڵبژاردەی پارێزگای هەولێر بە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە هەڵبژێردرا.
بەرێوەچوونی کارو چالاکی یەکێتییە وەرزشییەکان لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش مانگانە بڕی 80 ملیۆن دینار بۆ لێژنەی ئۆلۆمپی خەرج دەکات بەمەبەستی بەرێوەچوونی کۆی چالاکییە وەرزشییەکانی یەکێتییە وەرزشییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان
[1] Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,370 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!