ڕووداوەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ لە پەرەسەندن دان. توندوتیژی و کوشتن و ئازار و ئەزەیەتدانی ژنان لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بەتایبەتی لە کوردستان بۆتە دیاردەیەکی بەربڵاو و ڕۆژ نیە هەواڵی دڵتەزێن لەسەر کوشتن و ئەشکەنجە و ئازاری ژنان لەو وڵاتە نەبیسین و خەڵکی ناوخۆ شاهیدی نەبن. دوێنێ مەریوان و نەغەدە ئەمرۆکە
سەقزسەقز و هتد.....
ژیناژینا ئەمینی خەڵکی شاری سەقز بەدەستی هێزە سەرکوتگەرەکانی گەشتی ئێرشاد ئازارو ئەشکەنجە دەدرێت و بەداخەوە تووشی
جەڵدەی مێشک دەبێت.
بە وتەی یەکێک لە کەسە نزیکەکانی بنەماڵەی ئەمینی، ژینا لە کاتی دەستبەسەرکران بە باتۆم لێی دراوە و سەری بە سەختی بریندار بووە. دوای گواستنەوەی بۆ زیندان باری تەندروستی تێک دەچێت و بە ئەمبوڵانس دەیگۆێزنەوە بۆ نەخۆشخانەی کەسرا لە تاران.
مەهسا ناسراو بە ژینا سێ ڕۆژە لە خەستە خانە شەڕ بۆ ژیانی خۆی دەکات و هێشتا چارەنووسی مان و نەمانی نادیارە و یەکێک لە سەدان ژنی گەنجە کە بووە بە قۆربانی وەحشیگەری هێزەکانی گەشتی ئیرشاد!
بە پێی هەواڵەکان بنەماڵەی ژینا هەڕەشەی هێزە ئەمنییەتیەکانیان لە سەرە کە سەبارەت بەو کارەساتە بێدەنگ بن.
ئێمە کۆمەڵێک لە ژنانی چالاکوانی بواری مافی ژنان، لە دەرەوەی وڵات ئەو هەڵسوکەوتە نامرۆڤانەیە لەلایەن کاربەدستانی ڕێژیمی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەرانبەر بە ژینا ئەمینی بە توندی مەحکووم دەکەین.
داوا لە خەڵکی ئازا و بوێری شارەکانی کوردستان بەتایبەت ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز دەکەین لە ئاست توندوتیژی بۆ سەر ژنان بێ دەنگ نەبن و پاڵپشت و هاودەنگی بنەماڵەی ژینا بن.
ژنان و پیاوانی ئازادیخواز!
هەروەک ئاگادارن بە هۆی سیاسەتی کۆماری نیگریسی ئیسلامی و ڕەنگدانەوەی لە کۆمەڵگاکەماندا گیانی کچان و ژنان هەر ڕۆژە لە مەترسیدایە. دەبێت هەنگاوەکانمان بۆ وشیاری و ئاگا کردنەوەی تاکەکان لە کۆمەڵگادا بەرینتر کەینەوە. خەڵکی بوێر و ماڤ خوازی کوردستان بە کۆبوونەوە و دەربڕینی ناڕەزایەتی ڕێژیمی جەنایەتکار و دژە ژنی کۆماری ئیسلامی مەحکووم بکەن و بێنە سەر شەقامەکان. هەروەها داوامان لە ڕێکخراو و لایەن و حیزبە ئازادیخواز و یەکسانیخوازەکان ئەوەیە بە ڕاگەیاندن و کاری ڕێکخستن لە ناوخۆ، یارمەتیدەری خەڵکی بوێر و ئازادیخوازی کوردستان بن.
ژینا و شلێر، یەکەمین قوربانی لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری پەتو سێدارەی ئیسلامی نەبوون، بۆیە ئەرکی هەموومانە بۆ کۆتایی هێنان بە دەسەڵات و سیستەمی دژە ژنی کۆماری ئیسلامی ئێران تێبکۆشین.
ئێمە داوا لە ئازادیخوازان و یەکسانیخوازان و ڕێکخراوە سیاسیەکان دەکەین کە پشتیوانی خۆیان بۆ بەرنگار بوونەوەی توندوتیژی بەرانبەر بە ژنان، بە واژۆی ئەم بەیانیەی ئێمە دەر ببڕن.
کۆمەڵێک لە ژنانی یەکسانیخواز و چالاکی بواری مافی ژنانی کوردستان/لە دەرەوەی وڵات.
[1]
- کوێستان داودی
2- فەریبا ڕەشیدی
3- لەیلا سۆفی سوڵتانی
4- شەوبۆ مۆرادی
5- نادرپوور
6- ڕۆژین دولبەر
7- سۆلماز دروودی
8- کوێستان فتوحی
9- سنوور حەنیف پوور
10- سەدری فەتاح پووریان
11-مفەوزیە عەلیالی
12- شەهناز شەهلایی
13- ژیان خۆش پەیام
14- نەهیە خۆشکەلام
15-مەهین شۆکرۆلاپوور
16 -لەیلا دیوبەند
17- سەرگوڵ خودایار
18- جمیلە ڕحیمی
19- ناهید بهمنی
20- دلیلە سلیمی زند
21- کەوسەر فەتاحی
22- تەڵا خۆشکلام
23- سروە زند
24- سوهەیلا بابەک
25- خەدیجە حسن پور
26- کژال بلوری
27- ماپارە ڕەزایی
28- هاجر هاشمیان
29- شیلان بوکانی
30- کەوسەر فەتاحی
31-دڵنیا ڕەحیمزادە
32- بهناز مازوجی
33- بەهار حسەینی
34- گوڵاڵە هومایون
35- حەلیمە بەرزنجی
36- شەهلا دەباغی
37- سەنا پیرخێران
38- گوڵباغ سەلیمی
39-گەلاوێژ موستەفا پوور
40- سورەیا ساتووری
41- ئارێز موحەمەدی
42- ئەسمەر گەوهەری
43- کوێستان گادانی
44- فەوریە ئەردەڵان
45- هانا وریا
46- خەیاڵ فتوحی
47-شیلان سالحی
48- ماپەرەی قەرەگوڵی
--
49- فریدە قبادی
50- گەلاوێژ ڕۆستەمی
51- خەیاڵ قادری
52- فەریبا محەممەدی
53- پڕشنگ محەممەدی
54- شنۆمێهرپەروەر
55- گوڵێ پەریزادی
56- چیمەن جەوانروودی
57- گوڵڕوخ قوبادی
58- سنبل سادق وەزیری
59- شادی مەزهەرپور
60-شاهۆ فەرازمند
61- ئارەزوو نەعلی
62- یەحیا دەوەنداری
63- گەلاوێژ حەسەنزادە
64- چنوور مێهرپەروەر
65- بەهار گەوهەر
66- کەریم ئەڵلا وەیسی
67- ئازاد مستۆفی
68- فەرزاد شەریفی
69- شەهێن مورتەزازادە
70- عەلا سەلاحیان
71- خالید محەممەدزادە
72-سورەییا پەیرەوان
73 پەروین شەکووری
74- زیبا ئەحمەدی
75- لەتیفە جەباری
76 فەریبا وەیسی
77 جەمیلە قادری
78 لیمو بایزیدزادە
79 شەماڵ ساموئێل سۆن
80- سۆما نەبەوی
81- گوڵاڵە پیشنماز
82- مەعسومە شافعی
83- سنوور حەنیفی پوور
84- ناهید موکری
85- کاوە پەیرەوان
86 -سەرگوڵ میرزایی
87- نەمام زەڕین فام
88- ئارەزوو حیسامی
89 فروغ ڕەسووڵپوور
90- فایەق لالە
91 بێهروز مەلەکشا
92 سەیران نەخشین
93- ناسک نەسیری
94- شلێر قادری
95- هەتاو عەبدوڵاهی
96- خەجیج قادرپوور
97- ئارەزوو عەزیمی
98- شەیدا فەلاحەت
99- پرشنگ موحەمەدی
100- ئارام مودەرەسی
101- عەلی خۆشنمەک
102- ڕەزا کەعبی
103 شیوا عامڵی ڕاد