1- توانایەکی زۆر باشت دەبێت لە زۆرینەی ئەو چالاکیانەی ئەنجامیدەدەیت، دەتوانیت لە یەک کاتدا چەند کارێک پێکەوە بکەیت.
2- چیتر بە گرفتە بچووکەکان خۆت نیگەران ناکەیت، دەگەیت بە ئەو بڕوایەی هەموو شتێک شایەنی ئەوە نییە خۆتی بۆ خەمبار بکەیت.
3- کەسانی چواردەورت داوای ئامۆژگاریت لێدەکەن و وەکوو کەسێکی گرنگ تەماشات دەکەن.
4- بوێری ئەوەت هەیە چالاکی و کاری جۆراوجۆر تاقیبکەیتەوە بێ ئەوەی ترسی شکستت هەبێت.
5- هەوڵدەدەیت خۆت بیت، ناتەوێت وەکوو کەسانی دیکە بیت و لاسایی کەسانی دیکە بکەیتەوە.
6- گرنگ نییە بەلاتەوە چواردەورت چۆن بیر لە تۆ دەکەنەوە، ئەوە دەکەیت کە ڕاستە.
7- کەسانی درووست بۆ ژیانت هەڵدەبژێریت، لە کەسانی ناڕاست و ساختە خۆت دوردەخەیتەوە.
8- زیاتر بە ژیرانە بڕیار دەدەیت و دووردەکەویتەوە لەوەی بڕیارەکانت لەژێر کاریگەری هەستەکانتدا بێت. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 445 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!