ناونیشانی بابەت: ڕۆڵی ئافرەتان لە شۆڕشی ژینا
نووسەر: #ئەفسانە ڕەحیمی#
لەگەڵ ئەوەی ڕژیمی دژە مرۆڤانەی ئاخوندی بە هەموو توانایەوە کەوتە سەرکوتکردنی ڕاپەڕیوانی #شۆڕشی ژینا# و بەسەخترین شێوە ڕووبەڕووی ڕاپەڕیوان و ناڕازیان بۆوە، بەڵام نەیتوانی ئەم شۆڕشە شکست پێبێنێ. خەڵکی ئێران و #کوردستان#، بە هەموو چین و توێژەکانیەوە یەکگرتوانە بەرانبەر بەم ڕژیمە وەستانەوە. شۆڕشی ژینا، لەژێر دروشمی ژن، ژیان، ئازادی پێناسەیەکی نوێی بەشۆڕش و بەرخودانی ئافرەتان بەخشی و ئافرەتانی چاوکراوەتر کرد، لەوەی کە ئافرەتان بێنە مەیدان و شان بەشانی پیاوان لەپێناو ماف و ئازادیەکانی خۆیان و گەل و نەتەوەکەیان تێبکۆشن. شۆڕشی ژینا وای کرد کە مەحاڵە تازە ئافرەتان لە ئێران و کوردستان دا واز لە داخوازیە ڕەواکانیان بێنن.
توندوتیژی لە دژی ژنان ، دەستەواژەیەکی نامۆ نییە بۆ ئافرەتان و ئەم چەمکە مێژوویەکی پڕ لە تراژیدیا و ناعەداڵەتی و پێشلکردنی ماف و ئازادیەکانی دژ ئافرەتان لە تەواوی جیهان دا هەیە، بەڵام ئەوەی ئێستا لە حوکمڕانی ئاخوندان لە ئێراندا ڕوودەدات، وەک بەرهەمی تەواوی مێژووی خۆی، شتێکە لەدەرەوەی هەموو پێوەرەنێودەوڵەتییەکان و سنووری پێشلکردن و زوڵمی تێپەڕاندوە و کەوتۆتە سەر ڕەوتی جنایەت و پاکتاوی ڕەگەزی و بە کۆیلەکردنی تەواوەتی ئافرەتان.
لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڕژیمی ئاخوندی ژنان ناڕەزایەتیان بەرانبەر بە ئایدۆلۆژیای ڕێژیم دەربڕی و زۆرجاریش لە مەترسیدا بوون. دەسەڵاتی ئاخوندی بە دڕندانەترین شێوە دەستی داوەتە ڕاوەدوونان و ئازار و گرتن و لە سێدارەدانی ڕۆڵە شۆڕشگێر و قارەمانەکانی ئێران. زۆرێک لەو ژنانەی کە بەندکراون، باس لەوە دەکەن کە لە کاتی گرتنیان هەڕەشەیان لێ کراوە یان دەستدرێژی سێکسییان کراوەتە سەر. شۆڕشی ژینا، ئەو پەردە شاراوەی لەسەر زوڵم و زۆری و چەوسانەوەی ئافرەتان لە چوارچێوەی ئەم دەسەڵاتە دژە ئینسانیە بۆ هەموو جیهان لادا و جیهانی کردە هاوسۆز و هاودەردی ماف و ئازادی ئافرەتان لەئێران دا. بە چەشنێک کە ماف و ئازادی ئافرەتان لە شۆڕشی ژینا بوە سەرمەشق و لەناو باقی داخوازی و ماف و داواکانی دیکەدا، گۆشەیەکی گرنگ و چارەنووسسازی بۆخۆی کردەوە.
بەشداری ژنان لە خۆپیشاندانەکانی ئێستادا لەدەرەوەی خۆپیشاندانەکانی پێشووترە، ڕۆڵی ژنانی گەنج و کچان لە ناڕەزایەتییەکانی ئێستادا دیار و بەرچاوە. خۆپیشاندەران لە جیاتی چاکسازی لە ئێران داوای ڕووخانی ڕژیمی ئاخوندی دەکەن .دروشمی ژن، ژیان، ئازادی و بانگەوازی کۆتاییهێنان بە حیجابی ئیجەباری و باقی ماف و ئازادیەکانی تر، تەواوی ئایدلۆژیا و فکر و ڕاوانگەی دژە مرۆڤیانەی ئەم ڕژیمە نەگریسەی کردۆتە ئامانج.
ئەم ناڕەزایەتیانە بەبێ ڕچاوکردنی ڕەهەندەکانی چینایەتی، نەتەوە و ڕەگەز بە شێوەیەکی بەرفراوان پشتیوانیی جیهانی لێدەکرێ. ژنانی ئێران تا گەیشتن بە مافە ڕەواکانیان دەست لە خەبات هەڵناگرن وتا هەڵتەکانی ئەو ڕژیمە دژەژنە و دامەزراندنی سیستمێکی یەکسانیخواز بەردەوام لە ڕیزی پیشەوەی خەبات دا دەبن و بە بێ دوودڵی هەنگاو هەڵدەگرن بۆ ڕوخانی ڕژیمی ئاخوندی.[1]
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,365 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!