خانمان بەگشتی ئارەزووی برژانگی درێژ و چڕ دەکەن، بەڵام ڕەنگە بەهۆی فەرامۆشکردنی برژانگیانەوە تووشی هەڵوەرین ببێت، دەکرێت لە ڕێگای ئەم ڕێنماییانەوە پارێزگاری لێبکەیت و ببیتە خاوەنی برژانگێکی پڕ و درێژ.
1. برژانگەکان بە ئاوی سارد بشۆ، چونکە تاڵەکانی برژانگ بەهێز دەکات و ڕێگا لە سووربوونەوەی چاویشت دەگرێت.
2. هەوڵبدە بڕێکی زۆر میوە و سەوزە بخۆ ڕۆژانە، بۆ ئەوەی بڕی پێویست ڤیتامین بچێتە جەستەتەوە.
3. کاتێک لەماڵەوەیت بەتەواوی برژانگەکانت خاوێنبکەرەوە لە پاشماوەی ماکیاژ، دەتوانیت بە زەیتە سرووشتییەکان یان ڤازلین بیسڕیت و تەواوی ڕەشیەکانی لێبکەیتەوە.
4. بەکارهێنانی زەیتی گەرچەک باشترین یارمەتیدەرە بۆ درێژبوونی برژانگ و چڕکردنی.
5. واز لە هەموو ئەو ڕەفتارانە بهێنە کەدەبێتە هۆی ئەوەی برژانگ هەڵبوەرێت، وەک سڕینی بەشێوەیەکی توند.
6. بەکارنەهێنانی هەموو جۆرە ماسکارایەکی خراپ، هەوڵبدە مارکەیەکی باشی بۆ بەکاربهێنە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 376 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!