توێژینەوەیەکی نوێ لە ئیسپانیا دەریدەخات، منداڵی ئەو دایکانەی قەڵەون یاخود تووشبووی نەخۆشیی شەکرەن مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و ناڕێکیی بۆماوەیی زیاترە.
توێژەرانی نەخۆشخانەی جێنێراڵ دی ڤالێنسیا لە ئیسپانیا ڕایدەگەیێنن، قەڵەوی و نەخۆشیی شەکرەی ژنانی دووگیان دەکرێت ناڕێکی لە جینی منداڵ درووستبکات و لە داهاتوودا دووچاری نەخۆشیی درێژخایەنی بکات.
توێژینەوەکە لە گۆڤاری پزیشکیی نەخۆشییەکانی دڵ بڵاوکراوەتەوە و بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ڤالێنسیا و ناوەندی توێژینەوەی شارەکە کراوە و دەریدەخات، ڕەفتار و تەندرووستیی ژنان لە ماوەی دووگیانیدا، کاریگەریی ئەرێنی و نەرێنیی لەسەر تەندرووستیی داهاتووی منداڵ دەبێت، پسپۆڕێکی خانمانیش دەڵێت: ''30٪ی ژنان لە ماوەی دووگیانیدا دووچاری قەڵەوی دەبنەوە.''
دکتۆر ماریۆ فراگا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون دەڵێت: ''قەڵەویی ژنی دووگیان دەشێت گۆڕانکاری لە جینی کۆرپەلە بکات و لە داهاتوودا مەترسیی بۆ سەر ژیانی درووستبکات، بە جۆرێک تووشی نەخۆشیی شەکرە، قەڵەوی و نەخۆشییەکانی دڵی بکات.''
بە گوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، خانمانی دووگیانی قەڵەو مەترسیی تووشبوونیان بە بەرزە پەستانی خوێن و مەیینی خوێن زیاترە، ناوەندەکە ڕینوێنیی ژنانیش دەکات، (دابەزاندنی کێش، ڕێکخستنی کاتی خەو و خواردنی خۆراکی تەندرووست) پێش دووگیانبوون و کاتی دووگیانبوون جێبەجێبکەن. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 355 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!