ئاو یەکێکە لەو شلەمەنیانەی جەستە پێویستی پێیەتی، ئەگەر ڕۆژانە 8 پەرداخ ئاو نەخورێتەوە، زیانی گەورەی هەیە بۆ جەستە و کاریگەریی دەکاتە سەر ئەندامەکانی جەستە، بەم زیانانەی هەیە.
=KTML_Bold=1. جەستە وشک دەبێتەوە=KTML_End=
وشکبوونەوەی جەستە کە بەهۆی کەم خواردنەوەی ئاو ڕودەدات، دەبێتە هۆی ئەرئێشە، سەرگێژخواردن و شەکەتیی.
=KTML_Bold=2. سیستمی هەرس تێکدەچێت=KTML_End=
نەخواردنەوەی ئاو کاریگەریی دەکاتە سەر سیستمی هەرس، دەبێتە هۆی قەبزی، غازات و ئاوسانی سک.
=KTML_Bold=3. نەخۆشی گورچیلە=KTML_End=
نەخواردنەوەی ئاو کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر تەندرووستی گورچیلەکان درووستدەکات و مەترسی هەوکردن و درووستبوونی بەردی گورچیلە زیاد دەبێت.
=KTML_Bold=4. پێست=KTML_End=
پێست لە ئەنجامی وشکبوونەوەی جەستە، وشک دەبێت و زبر دەبێت، هەروەها ئەگەری پیربوونی پێشوەختەی پێستی هەیە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 354 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!