هۆڵی هۆتێل داوا لە شاری #سلێمانی# بووە ئەو هۆڵەی کە میوانداری لە یارییە بەهێزەکانی قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتی یاریزانی شەتڕەنجی ئێراقی کرد ئەوەش بە مەبەستی دیاری کردنی پێنج یاریزان بۆ ڕیزی ئەو هەڵبژاردەیەی نیشتمانی وڵات، دوایی هەشت ڕۆژ و 11 جەولەی یارییەکان لەنێوان 12 یاریزاندا، دواجار هەریەک لە یاریزانان، (ئاکار عەلی ساڵح لە یانەی پێشمەرگە) ، (حسێن عەلی لە شاری #هەولێر#) ، (عەلی لەیس) ، (عەلی فیراس و موعەزەز زاهیر) ، توانیان بگەنە ڕیزی هەڵبژاردەی یەکەمی ئێراق و هەرچی (ئاریان عەلی و زۆزگ ساڵح) یاریزانانی یانەی پیشمەرگە بوون بە یاریزانانی یەدەگی هەڵبژاردەکە دیاری کران.
ئەمە و سەبارەت بە ئەنجامەکانی کۆتایی ئەسعەد ئیسماعیل ئەندام لە یەکێتی ناوەندی شەتڕەنجی ئێراق و سەرپەرشتیاری گشتی بەشی شەتڕەنجی یانەی پێشمەرگە بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاند کە یارییەکان ڕکابەری بەهێزوو توندی یاریزانانی پێوە دیار بووە و خۆشبەختانەش پشکی شێری هەڵبژاردەکە بۆ یاریزانانی کوردستان و شاری سلێمانی و هەولێر بووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە بەهۆی یەکسان بوون لە خاڵەکانی یاریزانانی خاوەن پلەی یەکەم تا سێیەم کە کۆی خاڵەکانیان 7، 5 بووە هەر بۆیە دەبێت بۆ دیاری کردنی پلەکانی یەکەم تا سێیەم ئەو یاریزانانە یاری بکەنەوە و دواتر پاڵەوانی، پاڵەوانێتییەکە دیاری دەکرێت.
[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 270 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!