دیسانەوە لەگەڵ خۆری دەم بەیانا
بەتەنهایی دێمەوەئامێزی دنیا
هەر خۆم تەنیا
نە شیعرێکم ئەناسمەوەو
نە کەسێکیش ژیابم بۆی
لەگەڵ تاریکی ئەمشەودا
چیم هەبوو ڕۆی
ئەبێ دیسان لە ئەلفو بێوە
لە کەوتن و هەستانەوەو
دارە دارەی نیوە ڕێوە
لە وشەی ساکارەوە
لەو پیتانەی زۆر ئاسان دێنە زارەوە
دەست پێ بکەم
نەکەسێ بناسمەوەو
نە موچورکی چیرۆکێکی
تێپەڕیوم هەست پێ بکەم
دیسانەوە لەگەڵ خۆری دەم بەیانا
بەتەنهایی دێمەوەئامێزی دنیا
هەر خۆم تەنیا ...
ئازیزانم
گەر هاتو لە سەرە ڕێدا
سڵاوێکتان چرپاندە گوێم
نیگەران مەبن لێم گەر هیچ نەڵێم
تازە هاتومەوە دنیا
هێشتا دەربڕین فێر نەبوم
هێشتا کاسم
تەنانەت خۆشم ناناسم...
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 105 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!