ئەگەر دەمەو ئێوارەیەک
کچە خوێنگەرمەکەی دڵم
لەو هەولێرە
نامەیەکی بەناو مەترسی بازگەدا
بە رێی قاچاغ ناردە ئێرە
گەر نوسیبوی بیرم ئەکا
گەر نوسیبوی مەیلی ئەکا ماچی بکەم
من چی بکەم ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ئەگەر هاتوو ئیوە وابوون ؟؟؟
بۆ پیاسەیە سەهۆڵەکە و
بۆ گەرانی شەوانی سلێمانی
بۆ نیشتیمانی شیعر و ئاهەنگ و گۆرانی
بۆ مەیدانی گیانفیدای ، کتێب ، جوانی
ئەی گەر ئێوە کەوتنە بیری
پایتەختەکەی رۆشنبیری
لە کوێوە دێن ؟؟؟؟؟
دیسانەوە ئەتانەوێ
بە ڕێڕەوی دڕکو داڵی رابردودا برۆینەوە ؟؟؟
خوێن لە کاسەی سەری یەکدا بخۆینەوە ؟؟؟
دیسانەوە ئەتانەوێ
بۆینباخی زەرد
کراسی سەوز
کابۆی نیلی
بکەنەوە بە دیلی
کینەی پرو پوچی شەر ؟؟؟
لە ئێزگەوە
دەستکەینەوە بە وەڕە وەڕ ؟؟؟
بە نەفرەت بێ
زەمانی سنوری دێگەڵە
وشەگەلی خەتمائیل و موخەریب و جاش
نەفرەت لە شەری ناوخۆ و
خیانەت و مقاش و ئاش ...
حاشا لە پاش.
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 127 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!