یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی عێراق لە شاری بەغداد و بە ئامادەبوونی نوێنەری 22 یانە ، کۆبونەوەی هونەری و تیروپشکی یارییەکانی وەرزی 2023 - 2024 ی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی عێراقی ئەنجام دا .
له و خولەدا کە هەریەک لە یانەکانی ( الکرمە ، الفهد ، المصافی جنوب ، الناصریە ، عفک ، الحسین ، التصالات ، الشرگات ، سامرا ، پێشمەرگە ، میسان ، الجولان ، الرمادی ، البحری ، الغراف ، الدیوانیە ، الصناعات ، مصافی الوست ، الصناعە ، دیالی ، غاز شیمال و الکوفە ) بەشدارن و هەروەک دوای سەرنج و تێبینییەکان بۆ ئەنجام دانی یارییەکانی وەرزی نوێ و بەڕێوە چوونی خولێکی سەرکەوتوو ، دواجار بڕیار درا کە یانەکان دابەشی سەر دوو کۆمەڵەی 11 یانەی بکرێن ، ئەمه و لە دوایی ئەنجام دانی تیروپشک ، یانەکانی ( الکرمە ، الفهد ، المصافی جنوب ، الناصریە ، عفک ، الحسین ، التصالات ، الشرگات ، سامرا ، پێشمەرگە ، میسان ) کەوتنە کۆمەڵەی یەکەم و یانەکانی کۆمەڵەی دووەمیش بریتی دەبن لە ( الجولان ، الرمادی ، البحری ، الغراف ، الدیوانیە ، الصناعات ، مصافی الوست ، الصناعە ، دیالی ، غاز شیمال و الکوفە ) .
بڕیاریش وایە یارییەکانی جەولەی یەکەمی خولەکە لە بەرواری 1 ی مانگی 12 ی 2023 بەڕێوە بچێت و له و جەولەیەدا پیَشمەرگەکانی سەوز پۆش نوێنەری شاری ڕۆشنبیران لە خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی عێراق لەسەر یاریگەی خۆیاندا و لە ناوچەی فەرماندەیی میوانداری لە یانەی میسان دەکەن .
[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 176 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!