بە مەبەستی زیاتر برە و دان بە ئاستی فێرخوازانی ، فێرگەی تۆپی پێی یانەکەیان، فێرگەی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە وانە تیۆرییەکانی بۆ یاریزانەکانی چڕ دەکاتەوە.
لەنێو هۆڵی وانەکانی یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەی وەرزشی پێشمەرگە و بە وانەبێژی، فەرمان محەمەد سەرپەرشتیاری هونەری فێرگەی تۆپی پێی یانەکە و بە ئامادەبوونی تەواوی یاریزانانی فێرگەکە لە ئاستە جیاوازەکان بە شێوەی سکرین باسی چۆنێتی ئامادەکاری یاریزان لە پێش یاری کردن و دوایی یاریکردن ڕونکرایەوە.
سەبارەت بە ئامادەکاری یاریزانەکانیان لەنێو یاریگەدا، وانەبێژ و سەرپەرشتیاری فێرگەی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاندوو وتی، بە گرنگییەوە لە ئاستی یاریزانەکانی ئاستە جیاوازەکانی فێرگەکەمان دەڕوانین، هەر بۆیە جگەلە مەشقە جەستەیی و وانە پراکتیکییەکان گرنگی بە لایەنی دەروونی و پەروەردەی و ئامادەکاری یاریزانانمان دەدەین لە پێش یاریکردن و دوایی یاریکردن تا متمانە بوون بە خودیان بۆ درووست بکەین.
فەرمان ئاماژەی بەوەشکرد کە توانیویانە لە ڕێگەی وانە تیۆرییەکانەوە سوودێکی زۆر بە یاریزانان بگەیەن و ئەوەش لە کاتی بەڕێوەچوونی یاریەکانیان لە خولە جیاوازەکان ڕەنگی داوەتەوە و سوودی زۆریان لێ بینیوە هەروەک چۆن خوێندکار لە قوتابخانە وانە دەخوێنێت دواتر لە تاقیکردنەوەدا بە وەڵامەکانی سەرکەتوو دەبێت ئاواش لە پێگەیاندنی یاریزانێکی تەندرووست و سەرکەوتوو دەبێت شێوازی جیاواز بۆ برەودان و بەرەو پێشچونیان لە یاریگەدا بۆ جێبەجێ بکرێت.
جێگەی باسە فێرگەی یانەی پێشمەرگە لە ئاستەکانی خونچەکان تا بێچووە شێران لە خۆ دەگرێت و لە ڕێگەی ئەو فێرگەیەوە بە دەیان یاریزان لە ئاستەکانی تازەپێگەیشتووان و لاوانی یانەکە توانیویانە نمایشی ئاستی بەرزی هونەری خۆیان بکەن و جامەکان لە خولەکاندا بەدەست بهێنن، ئەمە و جگە لەوەی بووەتە قوتابخانەی پێگەیاندنی یاریزان بۆ داهاتووی شاری #سلێمانی# و بەهێزتر بوونی ژێر خانی وەرزشی شارەکە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 192 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!