سوارە محەمەد ... دەنگێکی غەمگین لە غوربەتەوە
لە سەردەمێکداین شتەکان بەخێرایی گوزەر دەکەن و تێدەپەڕن، ئەو گۆرانی و میوزیکەی زۆرترین بینەری هەیە زیاتر بڵاودەبێتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەلی دەرکەوتن بۆ ئەو کەسەیە کە حەشامات لە دەوری خۆی کۆدەکاتەوە، هەر هونەرمەندێکیش زیاتر ئافرەتی بەکارهێنا لە کلیپەکانی ئەوە بینەری زیاتری دەبێت ئەگەرچی گۆرانییەکە لە ڕووی ناوەرۆک و هۆنراوە بێ بەها و قسەی سادە بێت.
ئەو هونەرمەندانەی بەستایلێکی جیاواز کار دەکەن و دەرکەوتنیان کەمه، بەڵام کاری جوان و نایاب دەکەن ڕەنگە لە پەنجەی دەست تێ نەپەڕن، #سوارە محەمەد# یەکێکە لەو دەنگانەی کارەکانی دانسقە و جیاوازن، گۆرانییەکانی لە دڵەوە دەچڕێت بۆیە کارەکانی شایستەی پەسەنن.
سوارە لە ڕووی هۆنراوە هەوڵی داوە هۆنراوەی بەرزی شاعیرانی کلاسیک بەکاربهێنێت چونکە ئەو هۆنراوانە لە ڕووی ناوەرۆک و تێگەیشتنەوە قوڵن بەتایبەتیی هۆنراوەەکانی (#نالی#، #مەحوی#، #وەفایی#، #بێخود#) وە لە ڕووی میوزیکەوە میوزیکێکی ڕەسەن و کوردانەی بەکارهێناوە.
لە کارەکانی: بادی سەبا، مینا گیان، پەری، پیری موغان ، ساقی، گوڵی یاغی و چەندین بەرهەمی دیکە. [1]
هومان کوردی
#18-12-2023#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 201 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!