ناو: سروە
نازناو: سروە ساڵەیی
ناوی باوک: محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1983
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
پەیمانگەی تەکنیکی دانسازی لە هەولێر تەواوکردووە.
یەکەم دیوانی بەناوی (وشە پڕ هیواکان) لە ساڵی 2003 دا بڵاوکردووەتەوە.
لە وڵاتی نەرویج نیشتەجێیە و مامۆستایە لە قوتابخانەیەکی سەرەتایی، یەکێکە لە ئەندامانی لێژنەی سەرپەرشتیاری زمان بۆ قۆناغی ئامادەیی لە شاری ئۆسلۆ پایتەختی نەرویج.
خاوەن بڕوانامەی پەروەردە و دەروونناسییە لە وڵاتی نەرویج، هەر لەسۆنگەی بوارەکەی، جگە لە هۆنراوە بابەتی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی لە چەندین گۆڤار و ڕۆژنامە بابەتەکانی بەرچاو دەکەون بەتایبەت گۆڤاری تروسکە.
دیوانی هۆنراوەی دووەمی بەناوی (#تیرۆژەکانی هەتاو#) لە #چاپخانەی کارۆ# لە #سلێمانی# چاپکردووە و لە کوردستان بڵاوکراوەتەوە، لە ئەنتولۆجیای شاعیرانی کورد بەشداربووە بە چەند هۆنراوەیەکی عەرەبی، چەند دەقێکی هۆنراوەی وەرگێڕاونەتە سەر زمانی عەرەبی.
لە دیوانی ژنەشاعیرەکانی کورد لە ئامەد بەشدارە، لە چەند سایت و ماڵپەڕێک بە بابەتی جیاواز لە ئەدەب و پەروەردە نووسییەکانی بڵاوکراونەتەوە، لە ئەنتەلۆجیای هۆنراوەی کوردی و عەرەبی و فەرەنسی بەشدارە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 188 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!