بە مەبەستی بەشداریان لە پاڵەوانێتی کاراتی کراوەی ڕووسیا، شاندی کاراتی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بە سەرکردایەتی #ئەرسەلان موڕادی# ڕاهێنەر و بە بەشداری تیمی یاریزانان (#شڤان عوسمان#) کاپتنی هەڵبژاردەی ئێراق و یانەی پێشمەرگە و ڕێباز حەکیم، بڕیار یوسف و مەبەست فایەق) گەیشتنە شاری مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا و دوای پشوویەکی کوورت شاندی ناوبراو لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی مۆسکۆ وە گەشتی شاری نۆڤۆ سبریسک یان کرد.
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕاهێنەری تیمی کاراتی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، گەشتێکی دوورودرێژمان ئەنجام دا ئەوەش بەهۆی گۆڕانکاری لە تەیارەکانمان کە بە شێوەی ترانزێت بوو، هەروەک ئاماژەی پێکرد کە لە ڕۆژی #04-04-2024# بەشداری لەو ڕکابەریانە دەکەن کە بە چوار ڕۆژ بەڕێوە دەچێت و وەک تیمی کاراتی یانەکەیان لە دووەم ڕۆژی ڕکابەرییەکان و بۆ یاری کێشە جیاوازەکان بەشداری دەکەن و دواتر و لە پاڵەوانێتی دووەمدا کە تایبەت دەبێت لە باشترینەکان (شڤان عوسمان) یاریزانی یانەکەمان لە کێشی +84کغم دا دەچێتە نێو ڕکابەرییەکان کە لە هەر وڵاتێک یەک یاریزانی پاڵەوان بەشداری دەکات. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 63 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!