تیمی هەڵبژاردەی ئێراق کە نوێنەرایەتی شاری #بەغدا# دەکەن توانیان یەکەم سەرکەوتن لە پاڵەوانێتی شارەکانی ئاسیا لە شاری خانتی مەنسکی وڵاتی ڕووسیاوە بەدەست بهێنن دوایی ئەوەی بە ئەنجامی 2,5 خاڵ بەرانبەر بە 1,5 خاڵ لە هەڵبژاردەی شاری میواندارەکەی ڕووسیایان بردەوە.
لەو یارییەدا هەردوو یاریزانی پاڵەوانی یانەی پێشمەرگە، (ئاکار عەلی و #زۆزگ سەڵاح#) دوای سەرکەوتنەکانیان لە بەرانبەر یاریزانانی ڕکابەریان هەڵبژاردەی شاری بەغدایان بە سەرکەوتن شاد کرد و بوونە پاڵپشتی یەکەمی سەرکەوتنەکەیان.
شایەنی باسە 15 شار لە 12 وڵاتی کیشوەری ئاسیاوە بەشدارن و ڕکابەرییەکانی ئەو پاڵەوانێتییەش تا ڕێکەوتی #29-04-2024# دەخایەنێت.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە هەڵبژاردەی شاری بەغدا لە 5 یاریزان پێک دێن کە بریتین لە (ئاکار عەلی، زۆزگ سەڵاح و ئاریان عەلی لە یانەی وەرزشی پێشمەرگە و حسێن عەلی و لەیس عەلی لە یانەی ئیتسالاتی شاری بەغدا). [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 100 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!